شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئازادی مێدیاکان لە ساڵی ٢٠ ٢١

ئازادی مێدیاکان لە ساڵی ٢٠ ٢١

خەبات مێدیا: ڕاپۆرتدەرانی بێسنوور RSF، لە نوێترین پلەبەندیدا لەپێوەند بە بارودۆخی ئازادی مێدیاکان لە جیهان دەڵێت: ڕۆژنامەوانی لە ١٣٠ وڵاتی جیهان واتە ٧٣ لەسەدی

خەبات مێدیا: ڕاپۆرتدەرانی بێسنوور RSF، لە نوێترین پلەبەندیدا لەپێوەند بە بارودۆخی ئازادی مێدیاکان لە جیهان دەڵێت: ڕۆژنامەوانی لە ١٣٠ وڵاتی جیهان واتە ٧٣ لەسەدی وڵاتانی جیهان لە ژێر هەڕەشەدایە و لە نێوان ١٨٠ وڵات، ئێران لە پلەی ١٧٤مین دایە. لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها باس لە کۆڕۆناو سنووردارکردنی چالاکی ڕۆژنامەوانان کراوا. ڕاپۆرتدەرانی بێسنوور، ڕۆژنامەوانی وەکوو ڤاکسینێک لە دژی هەواڵ و زانیارییە ناڕاستەکان ناوزەد دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا، ئێران یەک پلە لە چاو ساڵانی ڕابردوو هاتووەتە خوارەوە و بەرپرسانی دەسەڵات بە سەرکوتکردنی مێدیاکان و گرتنی ڕۆژنامەوانان، هەوڵیان داوە ڕێژەی تووشبووان و گیان بەختکردوانی پەتای کۆڕۆنا کەمتر لەو ڕێژە ڕاستییە نیشان بدەن، دەسەڵات باس لە مردنی ٨٠ هەزار کەس دەکات لە کاتێکدا ژمارەی گیان بەختکردوان ١٨٠ هەزار کەس دەست نیشان کراوە. لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ڕوحوڵڵا زەم " لەدادگاییەکی نادادپەروەرانە دا لە سێدارە دراوە. لەوڵاتی ئەفغانستان، وێڕای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بیری دەمارگرژانەی تاڵیبان و گروپە ترۆریستییەکانی دیکە، ڕۆژنامەوانان دەکاتە ئامانج و لەساڵی 2020، لانی کەم 6 ڕۆژنامەوان کوژراون و لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تائێستاش 4 ڕۆژنامەوان کوژراون. هەروەها وڵاتی نۆروێژ لەم پلەبەندییە یەکەم و وڵاتی فنلاند و سوئێد پلەی دووهەم و سێهەمیان بەدەست هێناوە. هەروەها ئامریکا لە پلەی 44مین دایە.


3 ساڵ و 7 مانگ و 3 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئازادی مێدیاکان لە ساڵی ٢٠ ٢١

ئازادی مێدیاکان لە ساڵی ٢٠ ٢١



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن