شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هۆشداری کرملین بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕوسیە

هۆشداری کرملین بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕوسیە

خەبات مێدیا: هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان ڕوسیە و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، کرملین، هۆشداری داوەتە ڕۆژئاواییەکان تا لە کردەوە نائاساییە بەربڵاوەکانیان لەدژی مس

خەبات مێدیا: هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان ڕوسیە و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، کرملین، هۆشداری داوەتە ڕۆژئاواییەکان تا لە کردەوە نائاساییە بەربڵاوەکانیان لەدژی مسکۆ دەست هەڵگرن.
دیمیتری پسکۆف، وتەبێژی کرملین لە کاردانەوەدا بە ناکۆکییەکانی ئەم ماوەیە ودەرکردنی دەیان دیپلۆمات، وتی: ڕوسیە بەهیچ شێوەیەک دەستپێشخەری ئەم ناکۆکییانە نەبووە، و هۆشداری داوە کە مۆسکۆ بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم ناکۆکییانە قازانجەکانی خۆی ناکاتە قوربانی.
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە 20ی ئاپریل ڕایگەیاند کە نوێنەری خۆی لە مۆسکۆ، بەمەبەستی ڕاوێژ دەگەڕێنێتەوە بۆ واشنتۆن. پێشتر ڕوسیە پێشنیاری دابوو کە نوێنەری ئامریکا دەبێت ڕوسیە بەجێ بهێڵێت.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیە داوای لە دوو دیپلۆماتی بولغارستان کرد تا خاکی ڕووسیە بەجێ بێڵن.
لەماوە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا دەیان دیپلۆماتی دیکە لە ئامریکاو کۆماری چیک و ڕۆمانی لە ڕوسیە دەرکراون.
هەروەها کۆماری چیک 18دیپلۆماتی ڕوسیەی دەرکردووە و داوای لە یەکیەتی ئورووپا کردووە بە نیشانەی هاوپەیمانی، دیپلۆماتەکانی ڕوسیە دەربکرێن.
پسکۆف، بە هەواڵنێران وتووە کە پێوەندی نێوان ڕوسیە و ڕۆژئاوا گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی و ئەم بارودۆخە لەئاکامی کردەوەی نەیارانە لەدژی مۆسکۆ ڕوویداوە.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراین هۆشداری داوە ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕوسیە پیلان بۆ دەستدرێژی وهێرش بۆسەر ئۆکراین دادەڕێژێ.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراین داوای لەهاوپەیمانانی کرد بۆ پاشگەزکردنەوەی ویلادیمێر پوتین، هۆشداری بدەنە مۆسکۆ کە ئەم کردەوانە ئاکامی باشی نییە.ڕوسیە دەڵێت بە دوای شەڕەوە نییە و لەمافی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی هێزەکانی لە نێو خاکی خۆی بەهەر شێوەیەک کەپێی باش بێ دیفاع دەکات.


3 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هۆشداری کرملین بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕوسیە

هۆشداری کرملین بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ڕوسیە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن