بە بۆنەی یادی 123 ساڵەی ڕۆژنامەی کوردی پیرۆزبایی پێشکەش دەکەم بە ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی کاری ڕۆژنامە چاپ کردن، نووسەرە تێکۆشەرەکان و ڕۆژنامە نوسانی سەنگەری
بە بۆنەی یادی 123 ساڵەی ڕۆژنامەی کوردی پیرۆزبایی پێشکەش دەکەم بە ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی کاری ڕۆژنامە چاپ کردن، نووسەرە تێکۆشەرەکان و ڕۆژنامە نوسانی سەنگەری شۆڕشی ڕەوای گەلی کورد،بە تایبەت پیرۆزبایی پێشکەش دەکەم بەو ڕۆژنامەنووس و نووسەرە نەبەزانەی کە لە بەرانبەر دەسەڵاتە داگیرکەرو ستەمگەرەکان بە تایبەت بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی لە ئێران دەنوسن و تێدەکۆشن و چالاکن.
هەر بەم بۆنەوە سڵاو درود دەنێرم بۆ ڕۆحی پاکی میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەکەم ڕۆژنامەی کوردی کە لە ئاوارەیی و لە قاهیرەی پێتەختی میسر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی چاپ کرد. بەو هومێدەی کاری ڕۆژنامە نووسی لە کوردستان و لە ڕیزی شۆڕش و لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات بەرەو پێش بچێ و گەشە بستێنێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
2 ی بانەمەڕی 1400 کۆچی خۆری