پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بێسەروشوێن بوونی 18هەزار منداڵی پەنابەر لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە ئورووپا!

بێسەروشوێن بوونی 18هەزار منداڵی پەنابەر لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە ئورووپا!

خەبات مێدیا:بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، لانیکەم ١٨هەزار منداڵی پەنابەر لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو پاش گەیشتن بە ئورووپا لە وڵاتانی یونان، ئیتالیا و ئاڵمان بێسەروشوێ

خەبات مێدیا: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، لانیکەم ١٨هەزار منداڵی پەنابەر لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو پاش گەیشتن بە ئورووپا لە وڵاتانی یونان، ئیتالیا و ئاڵمان بێسەروشوێن بوون.
ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن، بە هاوکاری لە پرۆژەیەکدا بە ناوی (ون بوو لە ئورووپا) بۆی دەرکەوتووە کە ١٨٢٩٢منداڵی بێ سەرپەرەست گەیشتوونەتە خاکی ئورووپا و لە سێ ساڵی رابردوودا بێسەروشوێن بوون.
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لە ساڵی ٢٠ ١٨ تا ٢٠ ٢٠  ئەنجام دراوە، ڕۆژانە ١٧ منداڵ ونبوون و
٩٠ لەسەدی ئەم منداڵانەش کوڕ بوون، وهەروەها لە ساڵی ٢٠ ٢٠  نزیک بە ٥٨٠ ٠  منداڵ لە ١٣وڵاتی ئورووپایی ون بوون.
لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠ ١٩ لانی کەم ٦٠  منداڵی ڤێتنامی لە پەناگاکانی هولەند ونبوون، بەرپرسانی هولەندی گومانی ئەوەیان هەیە ئەم منداڵانە بۆ کارکردن بە قاچاغ گوازراونەتەوە بۆ بریتانیا.
زۆربەی ئەو منداڵە ونبووانە لە مەراکیش هاتوون بۆ ئورووپا و هەروەها لە نێویشیاندا منداڵانێک لەوڵاتانی ئەریتیریا، ئەلجەزایر، گینەو ئەفغانستان بوونیان هەیە.


3 ساڵ و 6 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێسەروشوێن بوونی 18هەزار منداڵی پەنابەر لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە ئورووپا!

بێسەروشوێن بوونی 18هەزار منداڵی پەنابەر لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە ئورووپا!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن