خەبات مێدیا: نکۆڵیکردن لە ڕێژەی ڕاستەقینەی ئافرەتانی تووشبووی ماددەی هۆشبەر، و هەروەها بە مێینەکردنی دیاردەی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر( زنانەشدن اعتیاد)، دوو هۆ
خەبات مێدیا: نکۆڵیکردن لە ڕێژەی ڕاستەقینەی ئافرەتانی تووشبووی ماددەی هۆشبەر، و هەروەها بە مێینەکردنی دیاردەی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر( زنانەشدن اعتیاد)، دوو هۆکاریی سەرەکین کە پەرە بە نابەرابەری ڕەگەزی دەدات و کۆسپێکە لەپێش باشترکردنی هەلومەرجی ئافرەتانی تووشبووی ماددەی هۆشبەر لەوڵاتی ئێرانی بندەستی ئاخوندان. ڕێژەیەکی مەترسیدار لە تووشبوونی کچانی خوێندکار لەقوتابخانە وزانکۆکان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی منداڵانی تازە لەدایک بووی تووشبوو بە ماددەی هۆشبەر، ڕێژەی زۆری ئافرەتانی تووشبوو بە hiv،
50 لەسەدی ئافرەتانی ناو زیندانەکان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیراون، هەواڵی دڵتەزێنی ئافرەتانی کارتۆن خەو، هۆشداری شارەزایانی بواری ماددەی هۆشبەر و زۆر خاڵی دیکە، دەرخەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئافرەتانی تووشبووی ماددەی هۆشبەرە و ئەم ڕێژەیە زۆرتر لەوەیە کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بڵاو دەبێتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ڕایگەیاند کە 5،4لەسەدی حەشیمەتی تووشبووی ماددەی هۆشبەر ئافرەتان لەخۆ دەگرێت و ئەم ڕێژەیەش لەساڵی 90تا ئێستا وەک خۆیەتی، شاردنەوەی ڕێژەی تووشبووان لەلایێک و بەکارهێنانی چەمکی( ژنانەبوونی ماددەی هۆشبەر) لەلایەن هەندێک لەبەرپرسانی ڕژیم کە وەکوو هەڕەشەیەک بۆسەر کۆمەڵگە ناو دەبەن، پارادۆکسێکە کە ڕەخنەی کۆمەڵگەی پارێزەرانی مافی ئافرەتانی بەدواوە بووە. کارناسانی بواری ئافرەتان هەم نکۆڵیکردن لە ڕێژەی ڕاستەقینەی ئافرەتانی تووشبوو و هەم بە مێینە ناسینی ماددەی هۆشبەر، وەکوو بیروبۆچوونێکی پاوانخوازانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگەدا دەبینن و بە بڕوای ئەوان بۆچوونی ڕەگەزی (جنسیەتی)بۆ ماددەی هۆشبەر، دەبێتە هۆی هەڵاواردنی زیاتر لەنێوان ئافرەتان و پیاوانی تووشبووی ماددەی هۆشبەر. بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕژیم، ماوەی دە ساڵە ڕێژەی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر بەرز نەبووەتەوە و دەڵێن ئەم ڕێژەیە 3ملیۆن تا چوار ملیۆن کەسە. ئەمە لەکاتێکدایە کە شارەزایانی بواری ماددەی هۆشبەر باس لە گەشەی هەشت لەسەدی ڕێژەی تووشبووان دەکەن و خودی بەرپرسان جاروبار دانیان بە گەشەی چوار یان پێنج لەسەدی ئەم ڕێژەیە ناوە. هەرکات باس لە ڕێژەی ئافرەتانی تووشبووی ماددەی هۆشبەر دەکرێ، ئەم حاشاکردنە زیاتر دەبێ، ئەمەش بە مەبەستی شاردنەوەی سیاسەتی هەڵە و دۆڕ٠اوی ڕژیم و نیشاندانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە. لە سیستم و دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دا، ئافرەت هیچکات وەکوو مرۆڤێکی سەربەخۆ چاوی لێ نەکراوە و بەردەوام لەمافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەشە، کلتووری دواکەوتووانە، ئایین، کۆمەڵگەی داخراو، نەبوونی پەروەردەی دروست و ئاگانەبوونی کۆمەڵگە، دەرمانی ئافرەتانی تووشبووی ئەستەمتر کردووە و تەنانەت پاش چاک بوونەوەش ڕێگەی ماڵیان لێ دەگیرێ...