وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند، ٦٩ کەس بەهۆی "پشتیوانیکردن لە هێرشەکانی ڕژیمی ئێران" و هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی نیشتمانی، ڕەگەزنامەیان لێ سەندراوەتەوە.بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، ئەم کەسانە تۆمەتبار کراون بەوەی "هاوسۆزییان بۆ کردەوە دوژمنکارانەکانی ڕژیمی ئێران" نیشان داوە و هەروەها "سیخوڕییان بۆ لایەنی دەرەکی" کردووە. بەرپرسانی بەحرەین ئەم هەڵوێستانەیان وەک مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر سەقامگیری و ئەمنییەتی وڵاتەکەیان وەسف کردووە.وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا پێداگریی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی یاسا نێوخۆیییەکان و بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دراوە.