پێنچ شه‌مه‌ 

10 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران-سوئێد لەگەڵ

دیداری نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران-سوئێد لەگەڵ
سازمانی خەبات

 ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی مانگی ئه‌پریل ٢٠٢٦، وەفدێکی نوێنه‌رایه‌تی هاوپەیمانیی حزبەکانی کوردستانی ئێران-سوئێد، لە پەرلەمانی سوئێد کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان و گرنگیان لەگەڵ نوێنەرانی "تۆڕی کوردی لە پەرلەمان" (Kurdiska nätverket i riksdagen) ئەنجامدا. ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ناوەندی هاوپەیمانییژ بوو بۆ ئاگادارکردنەوەی ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا وەک پرۆژەی سیاسی و یەکگرتوویی نەتەوەیی، وەفدی ناوەندی هاوپەیمانیی جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ناوەندە وەک هاوپەیمانیییەکی ستراتیژی، نوێنەرایەتیی زۆرینەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکات. ئاماژەش بەوە درا کە کورد فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیری و دیموکراسی لە ناوچەکەدا و پرۆژەی سیاسیی ئێمە لەسەر بنەمای پلورالیزم، جیایی دین لە دەوڵەت، مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین بۆ نەتەوەکان و یەکسانی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی داڕێژراوە. هەروەها جەختکرایەوە کە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕەگی لە ناو خەباتی گەل و نەتەوەی کورددا هەیە و خاڵی هاوبەشی هەموو ئازادیخوازانە لە ئێران. هەروەتر لەم کۆبوونەوەیەدا بە وردی تیشک خرایە سەر ئەو مەترسییانەی کە لە پەراوێزی گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکاندا دروست بوون. تێبینی ئەوە بۆ پەرلەمانتاران ڕوونکرایەوە کە لە کاتێکدا جیهان باس لە ئاگربەس و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات، بەڵام ڕژێم ئەم هەلەی قۆستووەتەوە بۆ چڕکردنەوەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر بنکەکانی حزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە نیشتەجێبووەکان. ئەمە وەک "پارادۆکسێکی مەترسیدار" وەسف کرا کە تێیدا بێدەنگیی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی زیادبوونی دەستدرێژییەکانی تاران. لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها باس لە دەوری سەرکوتکاری حکوومەتی ئێران لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا کرا، کە بە کاری تێکدەرانە ئامانجیان شێواندنی ئەزموونە بەنرخەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستانە. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ پێشکەش کرا، کە تێیدا ئاماژە بەم خاڵانە درا: ١- بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان: هێرشەکان تەنها بنکە سیاسییەکان ناگرنەوە، بەڵکوو ژیان و ئاسایش و ئارامی بنەماڵەکان و منداڵانی کوردیان خستووەتە مەترسییەوە. ٣- هێزی پێشمەرگە: باس لە هەلوومەرجی پێشمەرگەو گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە بە هۆی هێرشە درۆنیییەکانی ڕژیمی ئێران کراو ئەسپەردەکردنی ئەو هاوڕێیانە لە هەلوومەرجێکی دژواردا. ٢- سەرکوتی ناوخۆیی: بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی چالاکوانانی کورد و بەردەوامیی گرتن و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا. ٣- گەمارۆی دیجیتاڵی: داخستنی ئینتەرنێت بۆ پتر لە ٥٠ ڕۆژ لە ئێران و کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگە و ڕێگریکردن لە گەیشتنی دەنگی ناڕەزایەتییەکان بە جیهان. هەروەها، پارلمانتارانی سوئێد نیگەرانی خۆیان لە مەیلی شۆڤینیستی-فاشیستی لە نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەربڕی. وەفدی هاوپەیمانیی جەختیان کردە سەر ئەوەی کە کێشەی کورد بە بەدەسەڵات گەیشتنی حکوومەتێکی ناوەندگەرا کە مەیلی سیاسی بۆ پاکتاوکردنی نەتەوە جیاوازەکانی نێو ئێران، لەوانە کورد، بەلووچ، عەرەب و ئازەری هەیە، چارەسەر نابێت. هەروەها، نوێنەرانی پارلمان پرسیاریان لەسەر هاوکاری و هاودەنگی نێوان نوێنەرانی نەتەوەکانی نێو ئێران کرد و وەفدی هاوپەیمانیی بە وردی وەڵامیان دایەوە. لە درێژەدا نوێنەرانی ناوەندی هاوپەیمانیی بە فەرمی داوایان لە پەرلەمانتارانی سوئێد کرد کە لە ڕێگەی حکومەتی سوئێد و یەکێتیی ئەوروپاوە ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر: ١- گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسمانیی ناوچەکە لە هێرشە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی. ٢- هەڵوێست گرتنی فەرمی بەرانبەر بە هێرشەکان و ناچارکردنی ئێران بۆ ڕاگرتنی تیرۆری دەوڵەتی. ٣- پشتیوانی مرۆیی: دابینکردنی هاوکاریی تەندروستی و مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی پەرلەمانی سوئێد (Kurdiska nätverket) وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی ڕەوای گەل و نەتەوەی کورد، بەڵێنیاندا کە ئەم پرسە لە لیژنەکانی دەرەوەی پەرلەمان و لە ئاستی وەزارەتی دەرەوەی سوئێدا بەجیدیی بخرێتە بەر باس. کۆبوونەوەکە بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان ناوەندی هاوپەیمانیی و پەرلەمانی سوئێد و ناوەندە ئوروپاییەکان کۆتایی هات. جێی ئاماژەیە کە لایەنە سوئێدیەکانی بەشدار بوو برییتی بوون لە: Serkan Köse، Leif Nysmed, Kadir Kasirga، Denis Begic لە حزبی سۆسیال دێمۆکرات. هەروەها Fredrik Malm لە حزبی لیبڕاڵ

نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران-سوئێد

3 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران-سوئێد لەگەڵ

دیداری نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران-سوئێد لەگەڵ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن