سێ‌شه‌مه 

8 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ترەمپ پێشنیارەکەی ڕژیمی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز رەتدەکاتەوە

ترەمپ پێشنیارەکەی ڕژیمی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز رەتدەکاتەوە
خەبات میدیا

ئەمریکا رایگەیاند، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە نوێترین پێشنیاری ڕژیمی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، ئەوەش دوای دوو مانگ لە هەڵگیرسانی جەنگێک کە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئابووریی جیهان.لە کاتێکدا رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە راوێژکارەکانی راگەیاندووە، بەو پێشنیارە نوێیەی ڕژیمی ئێران رازی نییە، کە بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز و کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکێشی کردووە. هۆکاری ناڕەزایەتییەکەی ترەمپ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕژیمی ئێران لە پێشنیارەکەیدا داوای کردووە گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی لاببردرێت، بەڵام ئامادە نەبووە باس لە چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات. ترەمپ پێداگرە لەسەر ئەوەی کە نابێت ڕژیمی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەیەوێت هەر رێککەوتنێک بکرێت، وەک "سەرکەوتنێکی گەورە" بۆ واشنتن دەربکەوێت.کارۆلاین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، واشنتن پێشنیارە نوێیەکەی ڕژیمی ئێران لە رێگەی پاکستانەوە پێگەیشتووە. 

3 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ترەمپ پێشنیارەکەی ڕژیمی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز رەتدەکاتەوە

ترەمپ پێشنیارەکەی ڕژیمی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز رەتدەکاتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن