بوردومانی قورسی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان
سەرچاوە لوبنانییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی سەعاتیکی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل چەند شوێنێکی باشووری لوبنانی کردووەتە ئامانج.بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە گوندەکانی تەبنین، بیوت ئەلسیاد، شوکرا، تولین، کونین و بەراشیت کراونەتە ئامانج. لە بەراشیت بۆمبی فسفۆر بەکارهێنرا و لە مەنسووری ماتۆڕسکیلێک کرایە ئامانج.هەروها سپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند كە بە ھەزاران ژێرخانی حزبوڵڵای تیرۆریستیان لە باشووری لوبنان لەنێو بردووە