پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

برێت مەک گۆرگ":تابەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین هیچ فشارێک لەسەر ڕژیمی ئێران هەڵناگرین.

برێت مەک گۆرگ

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی فۆروارد ڕێکەوتی 3ی خاکەلێوە، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی بایدن لەسەر بابەتی وتووێژەکانی بەرجام لە ڤییەن (لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی) وتی:

خەبات مێدیا: بەپێی ڕاپۆرتی سایتی فۆروارد ڕێکەوتی 3ی خاکەلێوە، بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی بایدن لەسەر بابەتی وتووێژەکانی بەرجام لە ڤییەن (لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی) وتی:
هەتا ئەو کاتەی کە بەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین و بەتەواوی ڕوون نەبێتەوە، هیچ فشارێک لەسەر ڕژیم هەڵناگرین.
برێت مەک گۆرگ" جێبەجێکاری شۆرای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی، لەپێوەند بە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقای باکوور کە لە ڕێگای ئۆنلاینەوە لە کۆشکی سپی قسەی دەکرد وتی: ئەمە ڕێگایەکی درێژو ڕەوتێکی ئاڵۆزە، و بڕیار نییە دەوڵەتی ئامریکا بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتە بەرەو پێش بڕوات پێشتر هیچ تێچوویەک بدات.
ئێمە دەبێت لەلایەن ڕژیمی ئێران بەڵێنێک و ڕێکەوتنێکی ئەساسی ببینین و هەروەها بەرنامەی ناوکەیی ئەوان جارێکی دیکە بەشێوەیەکی گشتی بخرێتەوە ژێر چاودێری.
هەروەها ناوبراو پشتڕاستی کردەوە کە هەتا ئەو کاتەی ڕێکەوتنامەیەک لەنێوان زلهێزەکانی جیهان و ڕژیمی ئێران لەسەر بابەتی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکەیی بەدەست نەیەت، ئامریکا هیچ شێوە چاوپۆشیەک لە گەمارۆکانی ڕژیم ناکات.


3 ساڵ و 6 مانگ و 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

برێت مەک گۆرگ":تابەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین هیچ فشارێک لەسەر ڕژیمی ئێران هەڵناگرین.

برێت مەک گۆرگ":تابەڵێنێکی پتەو بەدەست نەهێنین هیچ فشارێک لەسەر ڕژیمی ئێران هەڵناگرین.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن