خەبات مێدیا: دوو مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵ لە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە گیران.
خەبات مێدیا: دوو مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵ لە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە گیران.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۸ی بانەمەڕی۱۴۰۰، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی دوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ به ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام ئاباد و “نیما حوسێنپوور” دانیشتووی ئاوایی “گونبەد” سەر بە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ی ورمێیان گرتووە.
ئارمین و نیما، بەتاوانی کێشانی وێنەی “ئاڵای کوردستان” لە دەڤەری تەڕگەوەڕ، لەلایەن ئەو هێزانەوە گیراون.
چاو نیوز: تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو دوو مێرمنداڵە لەبەر دەست دا نییە.