11ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە، بەم بۆنەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان دەکەین و هەوڵ و ماند
١١ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە، بەم بۆنەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە ئەندامانی ڕێکخراوی لاوان دەکەین و هەوڵ و ماندوبوونی چەندین ساڵەیان لە پێناو ئازادی و دەستەبەری مافەکان بەرز دەنرخێنین. لاوان کە سەرقافڵەی شۆڕش و ڕەمزی خەباتی نەتەوەیی و چینایەتین، پێشەنگی هەر گۆڕان و شۆڕشێکن، هەربەم پێیە دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوان لە ڕیزی سازمانی خەباتدا زەرورەت بوو تا وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ئۆرگانیک، هێزی زیاتر ببەخشنە ڕەوت و جووڵەی گشتی بەرەو جیهان و دنیایەکی مودێڕن کە قۆناخ و سەردەم دەیخوازێت. لە سەرەتای دامەزرانی سازمانی خەبات و تەشکیلبونی، لاوان هێزی گەورە و سەرەکی ئەم تەشکلاتە سیاسیە بوون، هەر بۆیە ڕۆڵی بەرچاوی لاوان لە سازمانی خەباتدا، بوە هۆی ئەوەی کە ڕێکخراو و ناوەندێک پێکبهێندرێ، تاوەکو نەخشیان زیاتر بەرجەستە بکەن و نوێنەرایەتی ئەو چینە کاریگەرە بکەن کەشیاویەتی.
چینی لاوان، هۆکاری پێشکەوتن و بەڕۆژکردنەوەو داهێنەر و داهاتوی هەر گەلێکن، بەم پێیە گرنگیدان بەلاوان واتە پێشخستن و پێشکەوتن و سەرکەوتن لە هەر بارێکدا. لە وڵاتانی خاوەن سیتسمی پێشکەوتوو، لاوان ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕن و جێ پەنجەو کاریگەریان لە نیزامی بەڕێوەبەریدا، وەک تەلیسم دەدرەوشێتەوە.
بەڵام بەداخەوەلە وەڵاتانی دیکتاتۆر لێدراو و توندئاژۆی فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، بۆ وێنە لە ئێرانی داگیرکراوی دەستی ئاخوندان، لاوان خەسارمەنددیتوترین چینی ئەو وەڵاتەن. لە حاکمیەت و دەسەڵاتی پیر و پەککەوتەی ڕژیمی ئێران دا، لاوان گرنگیان پێنادرێ و خواستی پێشکەوتنیان، لە کونجی زیندان و شکەنجەگاکان بەند دەکرێ و هەر جوڵە و داهێنانێکیان بە سەرکوت و بێبەشکردن وەڵام دەدەنەوە. سەرکوتی بەردەوام و فشاری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ماوەی چوار دەیە دەسەڵاتی ئاخوندان، وەچەیەکی نا ئارام و شڵەژاوی بەرهەم هێناوە، بێگومان نەهامەتیەکانی لاوان لە ئێران بێژمارە و سیاسەتی کوشتن و شکەنجە و زیندان بە ئامانجی درێژەدان بەدەسەڵات، لاوانی خستۆتە بەر لێپرسراویەتی گەورە، پێویستە بە کۆکردنەوەی هێزیان بۆ دژبەری ئەم دەسەڵاتە، سەنگەری خەبات ئاوەدانتر بکەنەوە و بە ئامادەبون لە مەیدانی شۆڕش و بەربەرەکانی، کۆتای بە دەسەڵاتی شومی ئاخوندی بهێنن.
زەرور و گرنگە لاوان بە بیر و هزرێکی فراوان لە خەمی خۆیان و داهاتویاندابن و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو دەسەڵاتە تۆتالیتە و دژە مرۆڤە بکەنە هۆکاری ڕزگاری و بە چەکی هۆشیاری و گرتنەبەری هەموو ڕێگەکانی خەبات دژ بە زۆڵم و زۆر، کۆتایی بە ناخۆشیەکانیان بهێنن. لەگەڵ پیرۆزبایی گەرممان، هەر سەرکەوتوو بن.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
30/5/2021