کرێکارانی ڕەنجکێش و بهشخوراو!
کرێکارانی ڕەنجکێش و بهشخوراو!
جەماوەری وەزاڵەهاتوی ئێران!
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
بە بۆنەی رۆژی جیهانی کریکار، گەرمترین پیرۆزبایی بە کرێکاران و زەحمەتکێشان لە کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەین. ڕۆژی جیهانی کرێکاران ،دهرفهتێکی گونجاوه بۆ دهربڕینی ویست و داخوازیهکانی کرێکاران و باسکردن لە مافە زەوت کراوەکانیان له جیهاندا. گرنگترین ئامانجی ئهم یاده بۆ پێڕاگهیشتنی زیاتری کرێکاران و باشترکردنی دۆخ و گوزهرانی ئەو چینە ڕەنجکێشەیە. کرێکاران، چینی ماندووی بەرهەم هێنەر و هۆی گەشەی ئابوری لە ووڵات و دابین کردنی ژیانی شیاو خۆش گوزەرانی خەڵک لە ووڵاتاندان. لە هەر ووڵاتێکدا ئهگەر دەسەڵات بایەخ بە رەنج و ماندوو بوونی کرێکاران نەدا و هەلومەرجی لە بار و شوێنی پیشەو کارخانەی سەردەمیانەو پێشکەوتوویان بۆ دابین نەکا، و هەروەها مافەکانی، وەک حەقی بیمە و حەقی کارکردن و زەحمەتەکانیان بۆ دەستەبەر نەکا، بێگومان ئهو کۆمەڵگەیە نه پێش دەکەوێ و نە ژیانیش تیایدا ئاسایی دەبێ. دەسەڵاتداری و حکومەت لە هەر ووڵاتێکدا ئهرکی سەرەکی خزمەت بە جەماوەر و داڕشتنی بەرنامەی شیاو، وە بە کردەوە کردنی ئهو بەرنامە شیاوانەیە. ئهگەر هەر دەسەلاتێک ئهو دوو بنەما بنەڕەتی و ئاساییە پەیڕەو نەکا، بێگومان ووڵات دەکەوێتە قەیرانەوەو جەماوەر دەکەونە ژێرباری ژیانی سەخت و هەڵاوسان تەشەنە دەستێنێ و پیشەسازی و کرێکاران و هێزی کار کە لە کۆڵەکە بنەڕەتیەکانی گەشەی ئابوورین لە کار دەوهستن. لە ئێراندا حکومەتێکی ملهوڕو دیکتاتۆر و نەزان لە سەر دەسەڵاتە. ئهم ڕژیمه هەر لە ڕۆژانی سەرەتادا، بە وتنی ئەو ڕستە نەزانانەی خومەینی کە ووتی ( اقتصاد مال خر است) واتە ئابووری بۆ کەر دەبێ، هەروەها ڕایگەیاند کە دەبێ زانستگاکان دابخرێن، هەر ئهوکات دیار بوو چارەنوسی جەماوەری کوردستان و ئێران چی بەسەر دێ و بە دیاری کراوی تر کرێکاران و کارخانەکان و پیشەسازی لە ئێراندا، تووشی چ قەیران و کێشەیهک دەبنهوه.
لە ماوەی چەندین ساڵ دەسەلاتی ئاخوندی دا، بارودۆخی کرێکاران ڕۆژ لهدوای ڕۆژ خراپتر بوه و کرێکاران کەوتونەته بەر قورس ترین جۆرەکانی ستەم و لە هەلومەرجێکی نالەباردان و تانهنهت له مافه سهرهتایهکانیشیان بێبهش کراون. کرێکاران سەرەڕای نەبوونی ئەمنییەت و ئاسایش یان، له زەمانەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و شوغڵی، وەک بیمەی بێکاری و دابینکردنی مافی کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتی شوێنی کارو گەلێک کێشە و گرفتیتر بێبهشن و به حهق دهستێکی زۆر کهم، به ناچاری کار دهکهن و ئهگهر داوای مافەکانیان بکەن و ناڕەزایەتی لە سیاسەت و بەرنامەی حکومەت نیشان بدەن، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوه دەکەونە بەرهێرش و زیندانی و شکەنجە دەکرێن و تەنانەت لێ یان ئیعدام دەکرێ.
لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠ ٠ ٠ کارخانەو شۆێنی پیشەسازی و بەرهەم هێنان کە کرێکاران دەیانتوانی دوور لە هژمونی دەسەڵات و بە شێوەی ئاسایی کاری تێدا بکەن، داخراون. بەڵام لە بەرانبەردا سپای پاسدارانی ڕژیم لە ڕێگەی قەرارگای (خاتەمولی٠”ەنبیا )و چەند ناوەندی لەو شێوە، دەستی بەسەر سەرچاوەکانی ئابووریەکانی، وەک فڕۆکەو فڕۆکەخانەکان، کەشتیە بازرگانیەکان، تەلەفون و موخابەرات دا گرتوە کە داهاتی سەدان ملیارد دۆلاریان هەیە.
ڕێژەی هەژاری لە ئێراندا بە شێوەیهکی سەرسوڕهێنەر پەرەدەستێنێ و تا دێت لە نرخی پوڵی ئێران لە بەرانبەر دراوەجیهانیەکان کەم دەبێتەوە. ئابووری و هەڵاوسان بە ڕادەێک مەترسیدارە کە ئهگهر هەر خانەوادەیەک مانگانە زیاتر لە ١٠ ملیون تمەن داهاتی نەبێ لە ژێر هێڵی هەژاریدایە. ئهو ڕژیمە هەلومەرجێکی دروست کردوە کە زۆربەی خەڵک تەنانەت توانای کڕینی هێلکەو تەماتەو ڕۆنی چێشت دروست کردنیان نیە.
کرێکارانی ستەم لێکراوی کوردستان!
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
ئەو دۆخە لەکوردستاندا دوو ئەوەندە کارەساتاوی ترە، ئەویش لەئاکامی سیاسەتی ئامانجداری دەسەڵات بۆ خراپ کردنی باری ئابووری. لە کوردستان نەک مافەسەرەتاییەکانی کرێکاران و رەنجکێشان بوونی نییە، تەنانەت هیچ جۆرە دەرفەتێکی شیاوی کاریش بوونی نییە و کۆڵبەری لە ئێستادا دەرووێکە کە بەشێکی خەڵکی هەژاری کوردستان بتوانێ رووی تێ بکا کە بە داخەوە کۆڵبەران لەلایەن دەسەڵاتەوە رۆژانە کۆڵبەران دەدرێنە،بەر دەسترێژی گولە و شەهید دەکرێن.
ئاشکرایە لە کوردستاندا کرێکاران زیاتر دەچەوسێندرێنەوەو مافەکانیان پێشێل دەکرێ و لەنەبوونی دەرفەتی کار بەناچاری یان روو لەشارەکانی تری ئێران یان هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن و بە ناچاری هەڵ ومەرجێ داسەپاو خراپ لەلایەن خاوەنکارانەوە قەبوڵ دەکەن.
لەگەڵ ئهو ڕاستیە تاڵانەی کە باس کران و بە لە بەر چاوگرتنی هەلومەرجی خراپی کار، و سەختی ژیانی کریکاران و هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران و ئهو مەترسیانهی که لە سەر تێکڕای خەڵکی ئێران و کوردستان هەیەو کرێکاران و چینی ڕەنج کێش زیاتر ئازار دەبینن.ئهو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرانە جارێکی دیکە ئهوهمان پێ ڕادەگەێنێ کە پێویستە خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی زیاتر پەرەی پێ بدرێ و کرێکارانی تێکۆشەر وەک یەکێک لە چینە سەرەکیەکانی پێشڕەوی خەباتی ئازادیخوازی، زیاتر لە ڕابردوو لە پێناو وەدی هێنانی مافەکانی خۆیان و مافی تێکڕای خەڵکی ئێران و کوردستان بۆ ڕووخانی یەکجاری ڕژیمی دژی ئینسانی و دژی کرێکاری چالاکیەکانیان پەرە پێ بدەن.
بێگومان بە ڕوخانی ئهو ڕژیمە دیکتاتۆرو دژی ئینسانیه، ئاسودهیی و سەقامگیری ئابووری و سیاسی و پیشەسازی لە ئێران و کوردستان دا جێگیر دەبێ و کرێکاران وێڕای باقی چین و توێژەکان بە مافەکانیان دەگەن.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەمان بە بۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهان.
بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی. سەرکەوێ خەباتی مافویستانەی چینی کرێکاران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران/ کومیتەی ناوەندی
١ ی مای ٢٠ ٢١ زایینی