بوجەی ساڵی ١٤٠ ٠ ، دەرفەتێک بە هەژارکردنی زیاتری خەڵکی ئێران!
عەلی بەهرامی
١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی حکومەتی ئاخوند رۆحانی پێشنووسی بوجەی ساڵی ١٤٠ ٠ ی پێشکەش بە مەجلیس کرد کە بوجەی ئەو ساڵ بە ٢٤٣٦٠ ملیارد تمەن (٢١٢ ملیارد تمەن) خەمڵێندراوە. پێشنووسی بوجەی حکومەتەکەی رۆحانی لە دوای مشتومڕێکی زۆر شەممە ٢٨ی رەشەممەی ١٣٩٩ لەلایەن مەجلیسی رژیمەوە پەسەند کرا. لەکاتێکدا بوجەی پێشنیارکراوی حکومەتی رۆحانی لەلایەن مەجلیسی رژیمەوە پەسەند کرا کە بێکاری، هەڵاوسانی ئابووری و هەژاری هەموو کون و قوژبنێکی ئێرانی گرتووەو خەڵکی ئەو وەڵاتە بە هۆی هەڵاواردن و جیاکاری سیستەماتیکی دەسەلات تووشی دەیان دەرد و دیاردەی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، خەڵکی ئێران وەها دۆخێکیان لە سەردەمی قاتوقڕیەکانیشدا تەجروبە نەکردوە.
کابینەی ئاخوند رۆحانی لە بوجەی ئەو ساڵیشدا هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەولەویەتی داوە بە هێزە سەربازی و ئەمنیەتیەکان، ناوەندەکانی بەسیج، حەوزەکان و چالاکیە دەرەکیەکانی سپای پاسداران و سپای قودس و گروپ و تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بە رژیمی ئاخوندی لە ناوچەکە. لە پاڵ ئەوەدا بەیتی رێبەری، کابینەی حکومەت، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، شیرکەت و بانکە حکومەتیەکان و زۆرێکی دیکە لە ناوەند و دەزگاکانی دەسەڵات گرینگی تایبەتیان پێدراوە. ئەوەی لە بوجەی پەسەندکراو ئەو ساڵی رژیمدا هیچ گرینگیەکی پێنەدراوە دۆخ و کێشەکانی خەڵکی ئێرانە کە بە هۆی نەزانی، گەندەڵی بەرپرسان، فەسادی ئیداری، هەڵلوشین و بەتاڵ کردنی سەرمایەی خەڵکی وەزاڵەهاتوو لەلایەن بەرپرسانی ئەو رژیمەوە سەرچاوەی گرتووە. خاڵێکی جێی سەرنجی دیکە ئەوەیە کە ئەو بوجە پەسەندکراوەی مەجلیس کە پڕە لە ناحەقی لە راست خەڵک و هیچی بۆ دۆخی خەڵکی ئێران تێدا نیە وە هیچ ئاوڕێکی لە چارەسەری قەیرانەکانی تێدانیە، لە دوای نزیک بە ٤٠ رۆژ لە پەسەند کردنی، جارێکی دیکە دەستکاری کراوەتەوە بە مەبەستی تەرخان کردنی بەشە بوجەیەکی زیاتر بۆ ناوەندە ئەمنیەتی، نیزامی و حکومەتیەکان، کە ئەوە لوپی باسەکەی ئێمەیە و لێرەدا ئیشارەیان پێ دەکەین.
رۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا بڵاوکردەوە کە دەستکاری بوجەی ١٤٠ ٠ کراوە و رێژەی هەشت هەزار ملیارد تمەن بە بوجەکە زیاد کراوە و ئەو بڕە پارەیەیش بۆ ٢٠ ئورگان و ناوەندی دەسەڵات تەرخان کراوە و بەشە بوجەی ئەو ناوەند و ئورگانانە زیاد کراوە کە بریتین لە: بۆ بەسیج ٢٠ ٤٦ میارد تمەن، مەجلیس ٣٥٩ ملیارد، ئەنجومەنی بەرزی حەوزەکانی عیلمیە ١٠ ٢ ملیارد، زانستگای ئیمام حوسێنی سپا ٣٦١ ملیارد، سازمانی پروپاگەندەی ئیسلامی ٢٠ ٠ ملیارد و چالاکانی فەزای مەجازیی دەنگ و رەنگی رژیم ١٥٠ ٠ ملیارد تمەن تەرخان کراوە. لە کاتێکدا دەستکاریەکی لەو شێوەیە لە بوجەی پەسەندکراوی ١٤٠ ٠ دا دەکرێ کە بەپێی ئیعترافی بەرپرسانی رژیم نزیک بە ٥٠ ملوێن ئێرانی لە بورسدا پووڵیان خواروەو ماڵیان بەتاڵان براوە، بە هەزاران کرێکار لە یەک دوو ساڵی رابردوودا حەقدەستیان پێ نەدراوە یان لەسەر کارەکانیان بەبێ قەرەبوو دەرکراون، مامۆستایان، پەرستاران، خانەنشینان حەقدەسەتەکانیان پێ نادرێ و لە ژێر هێڵی هەژاردان و کۆڵبەران و کاسبکاران زیاتر هەژار دەکرێن و رێگە بە کارکردنیان نادرێ و هیچ جۆرە قەرەبوویەک بە خانەوادەکانیان بە رەوا نابیندرێ.
بە ملوێنان ئێرانی لەژێر چەتری رێکخراوی دابینی کۆمەلایەتی (تا٠”مین اجتماعی)دان و بۆ پاروەنانێک موحتاجن و هیچ ئیمتیازێکی ئەوتۆیان پێ نادرێ، هەروەها بەشی تەندروستی تادێ زیاتر و زیاتر تووشی داڕمان دەبێ. هەروەها کەرتی پەروەردە و فێرکردن هیچ ئاوڕێکی لێ نەدراوەتەوە لە کاتێکدا لە زۆر ناوچەی ئێران خەڵک لە بوونی قوتابخانەیەکی ستاندارد بێ بەشن و لە ناوچەگەلێکی وەکوو سیستان و بەلوچستان لە کەل و پەلی سەرەتایی کەپر و ژوور ساز دەکرێ و وەکوو قوتابخانە کەڵکیان لێ وەردەگیرێ. زۆر پارێزگا و ناوچەی ئێران کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و چەندین ساڵە خەڵکەکەی بەدەست بێ ئاویەوە دەناڵێنن و ناوەند و دەزگا پێوەندیدارەکانی دەسەڵات هیچ ئاوڕێکیان لەو بابەتە نەداوەتەوە. ژینگەی ئێران بەتایبەت پانتایی دارستانەکان تا دێ زیاتر و زیاتر قەیراناویی و بچوک دەبێتەوە و دەشتاییەکان پەرە دەستێنن کە ئەوە مەترسیەکی دیکەیە بۆ سەر ژیانی خەڵک و دەسەڵاتیش نە بای دیوە و نە بۆران. ئاوڕدانەوەی رژیم و زیادکردنی بەشە بوجەی ئەو ناوەندانەی ناویان هاتووە لە کاتێکدایە، ئەو ناوەندانە نەک هەتا ئێستا گرێیەکیان لە کێشەکانی خەڵکی ئێران نەکردووەتەوە بەڵکوو بوونیان بووەتە بارگرانیەکی زۆر بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە. بۆ وێنە بوونی بەسیج و ئورگانەسەرکوتگەرەکانی دیی، مەجلیس و شۆرای نیگابان و مەجلیسی خوبرەگان، شۆرای بەرزی حەوزەکانی عیلمیە و تێکڕای حەوزەکان، زانستگای ئیمام حوسێنی سپا و باقی ئورگانەکانی سپا، رێکخراوی پروپاگەندەی ئیسلامی باقی دامەزراوە بە ناو ئیسلامیەکان و چالاکانی فەزای مەجازیی دەنگ و رەونگی رژیم وتی: لاڕای دەزگای پروپاگەندای ئەو دەسەڵاتە چ سود و قازانجێکیان بۆ ئێران و ئێرانیەکان هەبووە جوێ لە سەرکوت و بارگرانی زیاتر نەبێ؟.
لە راستیدا بەرنامەی بوجەی رژیم نەک هەر بۆ زیاتر هەژار کردنی خەڵکی ستەملێکراو و هەژاری ئێرانە بەڵکوو تایبەتە بە بەهێزکردنی ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازیەکان و پۆشتە و دڕتر کردیان بۆ ئەوەی لە کاتی هەر راپەرینێکی برسی و هەژارانی وەڵاتدا رێگرن بن لە بڵێسەسەندنی ئاگری شۆرشی برسی و هەژاران و دەسەڵاتە گەندەڵ و دز و دواکەوتووەکەیان لە ئاگری رق و توورەیی خەڵک بپارێزێن.