خەبات مێدیا: یەکی ئایار، دەرفەتێکە بۆ سەرنجدان و چاوخشاندنێک بەسەر بارودۆخی چینی کرێکار و کێشە و گرفتی لە ڕادەبەدەری ئەو چینە لە بوارەکانی حەقدەست و کێشە سنفییە
خەبات مێدیا: یەکی ئایار، دەرفەتێکە بۆ سەرنجدان و چاوخشاندنێک بەسەر بارودۆخی چینی کرێکار و کێشە و گرفتی لە ڕادەبەدەری ئەو چینە لە بوارەکانی حەقدەست و کێشە سنفییەکان، دوواکەوتنی حەقدەست، ئەمنییەتی کار و هەروەها مافی پێکهێنانی یەکیەتی کرێکاران.
بە پێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەری هەنگاو، لە یەکی مەی ساڵی 1399تا یەکی مەی ساڵی1400، 716 کرێکار لەگەڵ ماف پێشێلکردن بەرەوڕوو بوون.
لەو ڕێژەیەش 68کرێکار بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان سپاردووە، 16کرێکار کوژراو وبریندار بوون، 255کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و بریندار بوون، هەروەها 354کرێکار لە کارەکانیان دەرکراون.
لەم ماوەیەدا نزیکەی 5کرێکاری ژێر 18ساڵ گیانیان سپاردووە کە چوارکەسیان بەهۆی کۆڵبەری و یەک کەسیان بەهۆی ڕووداوی کار بووە.
هەروەها لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لانی کەم 7 چالاکی کرێکاری کورد و 11کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە گیراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێژەیی چالاکانی مافی مرۆڤ، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا لە ئێران ٩٣٦٧کرێکار کوژرا و بریندار بوون، لانی کەم ٧٥٧٧ کرێکار لە سەر کار بریندار بوون و ١٧٩٠ کرێکار گیانیان سپاردووە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم ڕێژەیە جەندە دڵتەزێن و گرنگە بەڵام بەرپرسانی ڕژیم ناهێلن ڕێژەی ڕاستەقینە بڵاو ببێتەوە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی، لە دە ساڵی ڕابردوو، ١٥ هەزار و ٩٩٧کرێکار لە ڕووداوی کار گیانیان سپاردووە و ١٥ هەزار و ٧٦٧ کەسیان پیاو و ٢٣٠ کەس ئافرەت بوون، واتە ساڵانە ١٦٠ ٠ کرێکار بە هۆی کار گیانیان سپاردووە.ردووە.