خەبات مێدیا: ئانتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە 4ی مەی بەرانبەر بە 14ی بانەمەڕ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز" وتی: نامەوێ لەبا
خەبات مێدیا: ئانتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی سێشەممە 4ی مەی بەرانبەر بە 14ی بانەمەڕ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز" وتی: نامەوێ لەبارەی کاریگەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران لەسەر وتووێژەکانی ڤییەن، بدوێم، چون عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئێران چۆنیەتی وتووێژەکان دیاری دەکات.
هەروەها وتی: بە بڕوای من ڕێبەری ڕژیم بڕیاردەری سەرەکی ڕژیمە و بڕیارە سەرەکییەکان لەبارەی ئێران، لەلایەن ئەو دیاری دەکرێ.