چەند رۆژێک لەوەپێش لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان راپۆرت و هەواڵی جیاجیا لەسەر هێرشی چەند کەسێک بۆ سەر گەرەکی داسێرانی
عەلی بەهرامی
چەند رۆژێک لەوەپێش لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان راپۆرت و هەواڵی جیاجیا لەسەر هێرشی چەند کەسێک بۆ سەر گەرەکی داسێرانی مەریوان بڵاو بوویەوە. هەر زوو بە شێوەی جۆراوجۆر لێکدانەوە بۆ رووداوەکە کرا، بەشێک پێیان وابوو ٠Š٠”ەوانەی هێرشیان کردووە سەر بە ٠Š٠”ورگان و ناوەندە ٠Š٠”ەمنیەتیەکانی رژیم لەو شارەن و بە مەبەستی تێکدانی شیرازەی شار وادەکەن و هەندێکیش بە کێشەیەکی ٠Š٠”اسایی و کۆمەلایەتی نێوان چەند کەس وێنایان دەکرد. ٠Š٠”ەوەی روونە ٠Š٠”ەوەیە کە کێشە و بەر یەک کەوتنەکە سەرتا بەهۆی دەمەقاڵە و قسەی ناشیرینی کەسێکەوە بووە، جا ٠Š٠”ەو قسانە هۆی کاردانەوەی لایەنی بەرامبەرە، یان بیانوویەک بووە بۆ دروست کردنی کێشەیەکی گەورە و فەرزکردنی ویستی گروپ و کۆمەڵێکی تایبەت بەسەر گەرەکێک یان هەموو شارەکە. ٠Š٠”ەوە روونە خەڵکی کوردستان بە زۆرینە موسڵمانە کە دابەش بووە بە سەر دوو مەزهەبی سوونی و شیعە، بەڵام لە پاڵ ٠Š٠”ەواندا یارسان و خاوەن ٠Š٠”ەفکار و ٠Š٠”ەدیانی دیکە بوونیان هەیە و ساڵانێکە پێکەوە هەڵیان کردووەو بابەتە دینی و فکریەکان نەبوونەتە کێشە و هۆی بزڕکاندنی کۆمەڵگەی کوردستان و دوورکەوتنەوەی خاوەن باوەڕە جیاجیاکان لە یەکتر. بەڵام لە دوای هاتنی رژیمی خومەینی بەناوی ٠Š٠”یسلام و هەوڵەکانی ٠Š٠”ەو رژیمە بۆ دروست کردنی کێشە و ناکۆکی لە نێوان مەزهەب و لق و بەشەکانی ٠Š٠”ەو دینە لە ناوچەکە، ٠Š٠”ێران و بەتایبەت کوردستان بەردەوام لە ٠Š٠”ارادا بووە. بۆ ٠Š٠”ەو مەبەستەش بە دەیان گروپ و دەستەی بە ناوی جیاجیا دروست کردوە و ساپۆرتی کردوون و رێگەی چالاکی و هەڵسورانی پێداون.
لە کاتێکدا رژیم ٠Š٠”ەو دەستکراوەیی و مەیدانەی بە گروپە جیاجیاکان بە تایبەت گروپە توندڕەوەکان داوە کە پێشەروانی دینی لە کوردستان تووشی سەرکوت و کێشەی زۆربوونەوەو چەندین مامۆستای دیاری وەک مامۆستا مەلا محەمەدی رەبیعی تیرۆر و بێ سەروشوێن کردن و بە دەیان مامۆستای کوردپەروەری دیکە تووشی ٠Š٠”اوارەیی یان ٠Š٠”ەوەی کە رێگەی پێ نەدان وەک پێشەوای دینی درێژە بە کاری خۆیان بدەن. رژیمی خومەینی لە دوای راپەرینی بەهاری 1991ی کوردستانی باشوور، دەستی لە سازکردنی چەندین تاقم و گروپ بە ناو نیشانی جیاجیا هەبوو، کە ٠Š٠”امانجیان بنکۆڵ کردنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانی کورد لەو بەشە و خولقاندنی کێشە و ململانێی زیاتری نێوخۆیی لە هەرێم بوو. ٠Š٠”ەو گروپە دەستکردانەش راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کاریگەریان لەسەر پەرەپێدانی بیری توند٠Š٠”اژۆ و تەسکبینانە لە کوردستانی ٠Š٠”ێران هەبوو. ٠Š٠”امانجی رژیم لە دروست کردنی ٠Š٠”ەو تاقم و گروپانە و مەیداندان پێیان، سازکردنی ململانێ و خەریککردنی خەڵکی کوردستان بە کێشەی مەزهەبی و فرقەییەکان لەلایەک و لەلایەکی دیکەش هەوڵێکە بۆ پاشەکشە پێکردنی بیری نەتەوەیی و ٠Š٠”ازادیخوازی نەتەوەی کورد. نزیک بە 30 ساڵە بەهۆی دوورکەوتنەوەی هێزە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە مەیدانی سەرەکی خەباتەکەیان، بۆشاییەک دروست بووە.
بە درێژایی ٠Š٠”ەو ساڵانە رژیمی ٠Š٠”اخوندی هەوڵی داوە لە ڕێگەی تاقم و دەستە و گروپی جیاجیای نزیک لە خۆی کۆمەڵێک هەنگاو هەڵگرێ، بەڵام هەتا ٠Š٠”ێستاشی لەگەڵ بێ ٠Š٠”ەو دەستەو تاقمانە نەیانتوانیوە ببنە جێگرەوەی هێزە نەتەوەییەکان و خەڵکی کوردستان بە چاوی گومان و نامۆ سەیریان دەکات. ٠Š٠”ەگەر چاوێک لە رووداوەکانی ٠Š٠”ەمجارەی شاری مەریوان بکەین دەبینین وێڕای ٠Š٠”ەوەی ٠Š٠”ەوانەی بەناوی سەلەفیەت و رێکخراوی جیهادیەوە هەندێ هەنگاوی بچووک بەڵام زیانباریان هەڵگرت، بەڵام هەرزوو لەلایەن زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە موسڵمان و خاون باوەڕو بۆچونەکانی دیکە رەت کرانەوەو پاشەکشێیان پێ کرا.
هەڵوێستی خەمخۆرانە و نەتەوەییانەی خەڵکی مەریوان، لە راست ٠Š٠”اشتەوایی کۆمەڵایەتی و بەرپەرچدانەوەی هەر پیلانێک بۆ تێکدانی ٠Š٠”اشتەوایی و ٠Š٠”اسایشی شار، جێی سەرنج و بایەخ بوو، خەڵکی ژیر و دووربینی مەریوان نەک نەکەوتنە نێو ململانێی ناپێویستی مەزهەبی و فرقەیی و دەستەیی، بەڵکوو بە زمانێکی کوردانەی هێمن هەموو شێوەکانی توندرەویان رەت کردەوەو رێگەیان لە بەریەککەوتن گرت کە خەریکبوو لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەیار بە دین و دەستەیەک کەسی فرقەیی و توندرەوەوە بۆی ساز دەبوو. ٠Š٠”ەوەی روونە شاری مەریوان یەکێک لە شارەکانی مەکۆی کوردایەتی و بیری نەتەوەیی و کانگای رێزی بەرامبەر بۆ بیر و هزری جیایە، ٠Š٠”اشتی و پێکەوە ژیان لەو شارەدا بووەتە دروشمی نەگۆری مەریوانیەکان و هیچ هێزێک ناتوانێ زاڵ بێ بەسەر برایەتی و پێکەوە ژیانی ٠Š٠”ەو شارە.
گەر پیلانی نەیارانی ٠Š٠”اشتی و پێکەوەژیان لە مەریوان سەری بگرتایە، پەلی دەکێشا بۆ شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان و دەبووە ٠Š٠”اگردانێک کە سووتەمەنیەکەی خەڵکی کوردستان دەبوو. هەر بۆیە پاراستنی ٠Š٠”اشتی کۆمەڵایەتی لە مەریوان، ٠Š٠”او بە ٠Š٠”اگردا دەکات و رێگە نادا کۆمەڵی کوردەواری تووشی دەرد و نەهامەتیەکی دیکە بێ و دەردێک بە دەردەکانی دیکەی زیاد بکات. بەڵێ مەریوان شاری ٠Š٠”اشتی و پێکەوە ژیان و ٠Š٠”اوێنەی باڵانوێنی کوردستانە.