خەبات مێدیا: هەواڵدەرێ ڕۆیتەرز ڕۆژی پێنجشەممە 16ی بانەمەر، نووسی: دادگای باڵای دانمارک بە پەسەندکردنی حوکمی سەرەتایی، محەممەد داوو دزادە لۆلۆیی " بەتاوانی سیخوڕ
خەبات مێدیا:هەواڵدەرێ ڕۆیتەرز ڕۆژی پێنجشەممە 16ی بانەمەر، نووسی: دادگای باڵای دانمارک بە پەسەندکردنی حوکمی سەرەتایی، محەممەد داوو دزادە لۆلۆیی " بەتاوانی سیخوڕی و هاوکاری لە پیلانێکی سەرنەکەوتوو بۆ ترۆری دژبەرێکی عەرەبی ئێرانی لەدانمارک پەسەند کرد. وڵاتی دانمارک لەساڵی 2018 پاش گیرانی ئەم کەسە و ئەم پەروەندەیە، خوازیاری گەمارۆی زیاتر لەدژی ڕژیمی ئێران بوو.
محەممەد داوو دزادە لۆلۆیی" لەمانگی ئۆکتۆبری 2018 گیراو ساڵی ڕابردوو بەتاوانی سیخوڕی بۆ ڕژیمی ئێران و هاوکاری لە پیلانی ترۆری هاووڵاتیەکی ئێرانی حوکمی 7ساڵ بەندیخانەی بۆ دەرکرا.
کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و دژە ترۆری شۆرای میللی مقاومەت، ڕۆژی 20ی خەزەڵوەری ساڵی 97لە ڕاگەیندراوێکدا ئاشکرای کرد: محەممەد داوو دزادە لۆلۆیی ماوەی 10ساڵە لەخزمەتی ئیتڵاعاتی ڕژیم دایە، و پەیوەندی چالاکی ناوبراو لەگەڵ نوێنەر و سەفارەتخانەی ڕژیم لە نۆروێژ، جارێکی دیکە ئەم ڕاستییە دەردەخات کە سەفارەت و نوێنەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی و دیپلۆماتەکانی، بەکەڵک وەرگرتن لەو هەلومەرجەیان لە کردەوەی ترۆریستی و سیخوری دا بەشداردەبن.
هەروەها نوێنەری شۆرای میللی مقاومەتی ئێران لە ئۆسلۆ لە 16ی بەفرانباری ساڵی 97لەڕاگەیندراوێکدا ووتی: ڕووداوەکانی ساڵی 2018دەرخەری ئەوەیە کە ڕژیمی ئاخوندی و نوێنەرەکانی لەنۆروێژ زۆرترین کەڵکیان لە هەلومەرجی خۆیان وەرگرتووە و جێگیرکردنی دوو مەئموری ڕژیم بەناوی پەنابەر و بەناسناوی بەهارە حەیدەری و موحەممەد داوو دزادە، و لەداوخستنی وەزیری نۆروێژ لەڕێگەی بەهارە حەیدەری و بردنی بۆ ئێران و دەرهێنانی هەموو زانیارییەکانی نێو مۆبایلەکەی، یەکێک لە چالاکیەکانی ئەم کەسانەیە. هەروەها نوێنەری شۆرای میللی مقاومەت خوازیاری دەستپێکی پەروەندەیەک لەدژی ئەم دوو کەسە بوون و ڕایانگەیاندووە کە لە میوانییەک دا بەهارە حەیدەری ومحەممەد داوو دزادە لە ڕیزی یەکەم لەتەنیشت نوێنەری ڕژیم دانیشتوون، داوو دزادە لە21ی ئۆکتۆبری 2018 لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ئێران بە خواستی دەوڵەتی دانمارک لە فڕۆکەخانەی یۆتۆبۆری سوئێد بەتاوانی بەشداری لە پیلانی ترۆر، گیرا. ناوبراو لە ساڵی 2008 نێردرا بۆ وڵاتی نۆروێژ تا خۆی بەجێگەی پەنابەر لەقەڵەم بدات و ببێتە هاووڵاتی نۆروێژی، ناوبراو بە پێچەوانەی یاسای پەنابەری چەندین جار گەڕاوەتەوە ئێران، ئەمەش کردەوەیەکە کە وەکوو خەیانەت لە هەموو پەنابەران چاوی لێ دەکرێ.
داوود زادە ساڵی ڕابردوو داسپێردرا بوو بۆ ئەوەی خۆی نزیکی سازمانی موجاهدینی خەڵق و دەفتەری شۆرای میللی مقاومەت بکات، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماند کە ئەگەری بەکرێگیراوی ئەم کەسە زۆرە و پاش ڕاگەیاندن بە بەرپرسانی نۆروێژی، بووە هۆی ئەوەی کە پێش بە پیلانی ترۆریستی وسیخوڕی زۆرتر بگیردرێ.