ئارەزوو عبداللاهی
بەو هیوایە دێمەوە لات
دایە، تۆ بێیتە پێشوازم
بەقوربانی نازت دەب
داییم موحتاجی دەرگاتم
لەوسەر شاری دانیشتوویوو
پێم بڵێ مانت گرتووە، بۆچی؟
گوڵم ئاخر کەی وا ئەبێ
ڕەسمی دایک و فەرزەندێتی
دۆستان ئەڵێن هەستە لەخەو
کەوا خەیاڵێکی خاوە
دایک ڕۆشتووە بۆ سەفەر
قەت ناگەڕێتەوە دواوە
چی بوو دایە ئەو سەفەرە
کەوا لەپر گرتتە بەر
هیچ بەزەییەکیش نەهات
بەحاڵی منی دەربەدەر
ڕێی سەفەرت گرتە بەروو
ئاوڕێکیشت نەدایەوە
کەچۆن پاش ماوەکانی تۆش
ژەهری ژیان ئەخۆنەوە
ئارەزوو عبداللاهی
20ی بانەمەڕی 1400