به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌که‌ین.
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌که‌ین. ئومێد ده‌که‌ین که تاعه‌ت و عیباده‌تی ڕۆژووانان قه‌بووڵ بێت و ئه‌م جه‌ژنه و سه‌رجه‌م جه‌ژنه ئاینیه‌کانی دی ببنه هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی زیاترله نێو هاونیشتمانیانی کوردستان دا.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا، پیرۆزبایی تایبه‌تی خۆمان ده‌گه‌یه‌نین به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی. به‌و هیوایه که ئه‌و بۆنه پیرۆزه، ببێته مایه‌یی خێر وخۆشی بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی کوردستان و ڕزگارکردنی گه‌له‌که‌مان له ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه. بێگومان به یه‌کڕیزی و ته‌بایی ده‌توانین گه‌له‌که‌مان ڕزگار بکه‌ین له‌زوڵمی ناحه‌زان و سه‌رکه‌وین به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی و باقی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و دیکتاتۆران به‌ره‌و که‌ناری له‌ناوچوون ببه‌ین.
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و به‌باوه‌ڕی ئێران و کوردستان له کاتێک دا به‌ره‌وپیری جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ده‌چن که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دا به سه‌خترین شێوه ده‌چه‌وسێنرێنرێنه‌وه و بێ به‌شکراون له‌سه‌ره‌تاترین ماف و ئازادیه‌کانیان. خه‌ڵکی له‌سایه‌یی سیاسه‌تی چه‌وت و نادادپه‌روه‌رانه‌ی ڕژیمی ئاخوندی و بردن و به‌تاڵانبردن و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگایی ڕژیم و سپای پاسداران دووچاری بێ کاری و هه‌ژاری و که‌م ده‌رامه‌تی بوونه‌وه، به‌چه‌شنێ که هێڵی هه‌ژاری خه‌ڵکی ئێران و کوردستان گه‌یشتۆته لوتکه و ته‌نها به ڕووخان و له‌ناوچوونی ئه‌م ڕژیمه خه‌ڵک ده‌توانێ بگاته که‌ناری ئارامی و ژیانێکی شایسته و ئاسوده.
وه‌ختیه‌تی که خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی به‌زاڵه‌هاتووی ئێران به‌رهه‌م بگرێ و به باوه‌ڕو هێز و ئیراده‌ی پۆڵاینی جه‌ماوه‌رمان، قه‌ڵای سته‌می دیکتاتۆرن بڕوخێنین.

له‌کاتێک دا ٠Š٠”ێمه به‌ره‌و پیری جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ڕۆین که لە پاڵ دەرد و دیاردە و قەیرانە جیاجیاکان لە ٠Š٠”ێران و کوردستان، گه‌له‌که‌مان بە دەست په‌تای نه‌گریسی کڕۆنا گیرۆدە بووە و بەهۆی کەمتەرخەمیەکانی رژیم بەداخەوە ٠Š٠”ەم پەتایە زۆرێک لە هاونیشتمانیانی داخدار کردوە، وێرای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە قوربانیانی کرۆنا پێویسته به ڕه‌چاوکردنی ڕێنمایه ته‌ندروستیه‌کان پێش بە خەسارەتی زیاتر بگرین و ٠Š٠”ه‌م یاده پیرۆز بکه‌ین.
جارێکی دیکه جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له هەموو لایه‌ک پیرۆز بێت.
کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠ ٠ ی هەتاوی