خهباتمیدیا: کاک بابهشێخ سکرتێری گشتی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی ڕهمهزان پهیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستهی هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان، ئێران و جیهان کردوه. سکرتێری گشتی وێڕای پیرۆزبایی له موسوڵمانان بهم بۆنهوه، ڕادهگهیهنێ که لە زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەتی لە ئێراندا، خەڵک ژیانی سەخت بەڕێ دەکەن و هەژاری وبێکاری و چەندین کێشەی دیکە ئازاریان دەدا. هاوکات دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە توندترین شێوە خەڵک دەچەوسێننەوە تێکۆشەران و ئازادیخوازان زیندانی و شکەنجەو ئیعدام دەکەن. له پهیامی سکرتێری گشتی دا هاتوه که: بە دڵنیایی، بە خەبات و تێکۆشانی گەلانی ستەم لێکراو، کۆتایی بە دەسەڵاتە ستەمگەرو دیکتاتۆرەکان و دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان دێ، بە تایبەت لە داهاتوێکی نزیکدا دەسەڵاتی دیکتاتۆرو دژی ئینسانی ئاخوندی، بە خەبات و ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و تێکۆشانی شۆڕشگێڕان و مقاومەتی سەرانسەری لە ناو دەچێ و ئازادی باڵ بە سەر ئێران و کوردستان دا دەکێشێ.
دهقی پهیامی کاک بابهشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خهبات :
بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی پێشکەش بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم.
لە کاتێکدا کە موسڵمانان لە کوردستان و ئێران و تێکڕای ووڵاتانی ئیسلامی و لە سەرانسەری جیهان، بە هۆی هاتنی جێژنی ڕەمەزان شادی دەگێڕن، بە داخەوە لە زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەتی لە ئێراندا، خەڵک ژیانی سەخت بەڕێ دەکەن و هەژاری وبێکاری و چەندین کێشەی دیکە ئازاریان دەدا.
دیارە هەلومەرجی ژیانی گەلانی ئێران لە زۆربەی ووڵاتانی دیکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نالەبارترە، کە سەرەڕای هەژاری و دەیان کێشەی کۆمەلایەتی و نەبوونی و بێکاری، هاوکات دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە توندترین شێوە خەڵک دەچەوسێننەوە تێکۆشەران و ئازادیخوازان زیندانی و شکەنجەو ئیعدام دەکەن. خامنەیی و بەرپرسانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە، ژیان و داهاتووی گەلانی ئێران و ووڵاتیان بۆ گرینگ نیە، بەڵکو ئەوەی بۆ ئەوان گرینگە مانەوە لە سەر دەسەڵاتە بە هەر نرخێک و لە هەر ڕێگەێکەوە بێ. ئەو دەسەڵاتدارە بێ بەزییانە زیاتر لە چل ساڵە بە حوکمی ناڕەوایان ژیانی ئاساییان لە دانیشتوانی ئێران هەڵگرتوەو بەشێکی داهاتی ووڵات، بۆ دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان و ئاژاوەگێڕی لە ووڵاتان بەکار دێنن و بەشێکی دیکەی ئەو داهات و سەرمایانە بۆ پەرە پێدانی ماشینی جەنگی و دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم بە فیڕۆ دەچێ و ئەوی دیکەشی لایەن دەسەڵاتداران وهاوکارانیان دەدزرێ و بە تاڵان دەبرێ.
هاونیشتمانیانی هێژاو موسڵمان!
لە ماوەی مانگی ڕەمەزندا لە چەندین ووڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە ئەفغانستان و لە فلستین، خەڵکی بێ تاوان بوونە قوربانی سیاسەت و کردەوەی دەسەڵات و گروپە چەکدارو ترۆریستیەکان کە بە داخەوە لە هێرشێکی ترۆریستی بۆ سەر مەدرەسەی" سید الشهدا" لە شاری کابول 85 خۆێندکار کوژران و بە هۆی کردەوەی ترۆریستی لە چەند شۆێنی دیکە لە ئەفغانستان چەندین کەسی دیکەش کوژراون.ئەو کردەوە ترۆریستیانە وکوژرانی خەڵکی بێ تاوان لە لایەن دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان بە توندی مەحکوم دەکەم. بە دڵنیایی، بە خەبات و تێکۆشانی گەلانی ستەم لێکراو، کۆتایی بە دەسەڵاتە ستەمگەرو دیکتاتۆرەکان و دەستەو تاقمە ترۆریستیەکان دێ، بە تایبەت لە داهاتوێکی نزیکدا دەسەڵاتی دیکتاتۆرو دژی ئینسانی ئاخوندی، بە خەبات و ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و تێکۆشانی شۆڕشگێڕان و مقاومەتی سەرانسەری لە ناو دەچێ و ئازادی باڵ بە سەر ئێران و کوردستان دا دەکێشێ.
جارێکی دیکە پیرۆز بێ جێژنی ڕەمەزان بە موسڵمانانی کوردستان و ئێران و جیهان.
بابەشێخ حوسەینی
٢٢ ی بانەمەڕی ١٤٠ ٠ ی کۆچی خۆری ١٢ی مانگی مەی ٢٠ ٢١ زایینی