شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یەکێتی ئورووپا بازرگانی نێوان کۆمپانیا ئورووپاییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران تاوتوێ دەکات.

یەکێتی ئورووپا بازرگانی نێوان کۆمپانیا ئورووپاییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران تاوتوێ دەکات.

خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە 22ی بانەمەڕ، ڕاوێژکاری باڵای دادگای یەکێتی ئورووپا، باسی لەوە کردووە کە ئەگەر کۆمپانیا ئورووپاییەکان بە هۆی ترس لە سزاکانی ئامریکا،

خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە 22ی بانەمەڕ، ڕاوێژکاری باڵای دادگای یەکێتی ئورووپا، باسی لەوە کردووە کە ئەگەر کۆمپانیا ئورووپاییەکان بە هۆی ترس لە سزاکانی ئامریکا، گرێبەستی خۆیان لەگەڵ بانک و شیرکەتە ئێرانییەکان هەڵوەشاندبێتەوە، لەگەڵ کێشەی یاسایی ڕووبەڕوو دەبنەوە.
ئەم بۆچوونە لەسەر بڕیاری ساڵی ٢٠ ١٨ی سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ئامریکا (دۆناڵد ترامپ)، کە بە پێی بڕیارێکی ئەو ئامریکا بە شێوەی یەک لایەنە لە بەرجام هاتە دەرەوە، دەرکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتد پرێس، لەو کاتەدا بە مەبەستی پاراستنی قازانجەکانی ئورووپا لە ئێران، یەکێتی ئورووپا بڕیارنامەیەی پاراستنی نووسی، کە بە پێی ئەم بڕیارنامەیە ٢٧وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئورووپا ئەگەر لە ئێران سەرمایەگوزاری بکەن، سزانادرێن. بەڵام هەندێک لە شیرکەتە ئورووپاییەکان کە زۆرتر لەگەڵ ئامریکا بازرگانییان هەیە، بۆ ئەوەی نەکەونە بەر گەمارۆکانی ئامریکا، گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە.
دادوەری گشتی جیرارد هۆگان، تەئکیدی دەکاتەوە کە کۆمپانیا ئوروپاییەکان، دەبێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ شیرکەت و بانکەکانی ئێران، هۆکارێکی پتەویان هەبێت و دەبێ بیسەلمێنن کە هۆکارەکەیان ترس لە ئامریکا نەبووە.


3 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکێتی ئورووپا بازرگانی نێوان کۆمپانیا ئورووپاییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران تاوتوێ دەکات.

یەکێتی ئورووپا بازرگانی نێوان کۆمپانیا ئورووپاییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران تاوتوێ دەکات.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن