خەبات مێدیا: هەواڵدەری تاون هاڵ ڕۆژی 24ی بانەمەڕی 1400، ووتارێکی،"کن بێلکول"، نوێنەری پێشوی ئامریکا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی بڵاوکردۆتەوە.
خەبات مێدیا: هەواڵدەری تاون هاڵ ڕۆژی 24ی بانەمەڕی 1400، ووتارێکی،"کن بێلکول"، نوێنەری پێشوی ئامریکا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی بڵاوکردۆتەوە.
ناوبراو لە ووتارەکەیدا نووسیویە کە دەبێ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ ئیعدامی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی بکات کە لەلایەن ڕژیمی ئێران لە ساڵی 1988 بەڕێوە چووە.
دەیان کەس لە بەرپرسان وشارەزایانی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی مرۆڤ مانگی پێشوو، داوایان کردووە کە بەدواداچوون بۆ کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی بەدەستی ڕژیم لە زیندانەکانی ئێران بکرێ، و منیش یەکێک دەبم لەو کەسانەی کە واژۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکەم. ئەم نامەیە زیاتر لە 150 شارەزای مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی، لەوانە مێری ڕابینسۆن لێکۆڵەری پێشوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، هەروەها مارک مالووچ براون، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیش، ئەم نامەیەیان واژۆ کردووە. لەم نامەیەدا داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرووەکان کردووە کە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بەدواداچوونی کوشتاری لانیکەم 30هەزار بەندکراوی سیاسی لایەنگری سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران کە بە هەڕەمەکی لەساڵی 1988 لە لایەن ڕژیمی ئێران ئیعدام کران، مقاومەتێک کە بۆ دیمۆکڕاسی، ئازادی و دەوڵەتی سێکۆلار لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو تێ دەکۆشێ...