خەبات مێدیا: حەبیب ئەسەدوڵا نژاد، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی سەرتاسەری مریشکداران، ڕایگەیاند کە نرخی جوجکەی یەک ڕۆژە گەیشتووەتە زیاتر لە 8500تمەن. ناوبراو لە وتوو
خەبات مێدیا: حەبیب ئەسەدوڵا نژاد، جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی سەرتاسەری مریشکداران، ڕایگەیاند کە نرخی جوجکەی یەک ڕۆژە گەیشتووەتە زیاتر لە 8500تمەن. ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری مێهر، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەی نرخەی گەڕاندەوە بۆ دابەزینی بەرهەمی مریشک و هۆشداری ئەوەی دا کە ئەم بارودۆ دەبێتە هۆکاری دروستبونی ئاڵۆزی لە بازاڕەکانی مریشکدا. هاوکات محەممەد یوسفی، بەڕێوەبەری شاندی بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی بەخێوکردنی پەلەوەر، لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئیعتماد" هەواڵی لە قەیرانێکی نوێ لەبازاڕی مریشک دا و وتی لەماوەی یەک هەتا دو مانگی داهاتوو دا کێشەی جددی لەسەر ناوەندەکانی ئاژەلداری نامێنێت، بەڵام بارودۆخی چوار مانگی داهاتوو دیارنیە. لەدوای کەمبوونەوەی مریشک لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، دەوڵەتی ڕۆحانی بارەگای (ڕێکخستنی مریشکی وڵاتی) بە سەرپەرەستی وەزارەتی کشتووکاڵ پێک هێنا.