ڕۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەێکی دیموکڕاسیەو بۆ ئەوەیە خەڵک لە پێوەند بە هەڵبژاردنی دەسەڵات و چارەنوسی خۆیان و وولات و شارو
پڕشنگ بۆکانی
پڕۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەێکی دیموکڕاسیەو بۆ ئەوەیە خەڵک لە پێوەند بە هەڵبژاردنی دەسەڵات و چارەنوسی خۆیان و وولات و شارو شۆێنی ژیان و داهاتوویان بڕیار بدەن. بێگومان لە زۆربەی ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەسەڵاتەکان هەڵبژاردن تەنیا وەک هۆیەک بۆ مانەوەیان بە کار دێنن و زۆربەی هەڵبژاردنەکان بە فێڵ و ساختەکاری تێ پەڕێندراوەو جەماوەر بە شێوەی گشتی، کەوتونە بەر زوڵم و ستەم و خاوەن بڕیاڕ نەبوون لە دیاری کردنی دەسەڵاتداران و بە بەشداری پێ کرنیان لە هەڵبژاردنەکاندا،کە بە دوور لە ویست و ئامانجەکانیان بووە، بۆ مانەوەی دەسەڵاتی ناڕەواو دیکتاتۆر بەکار هێندراون. بە تایبەت دەسەڵاتداری لە ئێران، ماوەی ٤٠ ساڵە بە توندترین و دڕندانەترین شێوە گەلانی ئی٠٠Žران دەچەوسێننەوەو لە ٣٤ شانۆی هەڵبژاردنی کە لە ماوەی ئەو چوار دەیەیە وەڕێیان خستوە،بۆ سەرکوتی زیاتری جەماوەی ئێران بە کار هێناوەو،شانۆی هەڵبژاردنیان بۆداپۆشینی تەواوی جینایەت و کردەوە دژی ئینسانیەکانیان بەرانبەر تێکۆشەران و ئازادیخوازان، بەو بیانوەی کە هەر جوڵانەوەێکی ئازادیخوازی و هەر چالاکێکی شۆڕشگێڕانە، بە دژایەتی دەسەڵاتێکە کە بە ناو،لە ئەنجامی پڕۆسەی دیموکڕاسی و هەڵبژاردن ڕەوایی پێدراوە.
بێگومان هەر شانۆێکی بە ناو هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان، بێ بنەمایەو گاڵتەکردنە بە پڕۆسەی دیموکڕاسی و ئاخوندەکان بۆ بەردەوام بوونیان لە دیکتاتۆری نەرم، واتە تەنیا ڕووە زاهیریەکەی دیموکڕاسی، کاریان بە هەڵبژاردن کردوە،کە لە ڕاستیدا ناوەرۆک و پێکهاتەی دەسەڵات، قێزەونترین و سامناکترین جۆری دیکتاتۆریە لە مێژووی جیهاندا. لە کاتێکدا ڕژیمی ئاخوندی گیرۆدەی چەندین قەیران و کێشەی ناوخۆیی و دەرەکیەو باڵەکانی دەسەڵات لە سەر داهاتوی خۆیان و حکومەتەکەیان، دڵەڕاوکێ و نێگەرانیەکانیان زیاتر بوەو بۆ دەرباز بوونیان لە قەیرانە جیاجیاکان، پەنا بۆ هەر کارێکی نەشیاو تەنانەت بۆ جادوگەری دەبن، و ژمارەیەک لە ئاخوندەکان بە ڕەوزە خۆێنی، لە هەوڵی بازار گەرمی بۆ دەسەڵاتەکەیان و ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندوقی دەنگدانن، و باس لە دەرکەوتنی ئیمامی (زەمان) دەکەن و لەو هەلومەرجە پڕ لە قەیرانەدا قسە لە پشتیوانی غەیبی بۆ دەسەڵاتەکەیان دەکەن و بەو قسە بێ بنەمایانە بە خەیاڵیان کەسانی ساویلکە هان بدەن بەشداری شانۆی هەڵبژاردن بکەن.
لە لاێکی دیکەوە خامنەیی و کەسانی دەوروبەری لە هەوڵی ئەوەدان پاڵیوراوی دەست نیشانکراویان کە ئاخوند رئیسی تاوانبارە بکەنە سەرۆک کۆماری ڕژیم و لاریجانی دووهەم بەربژێری خامنەیی کە کەمتر لە ئاخوند ڕەئیسی لە ناو باڵی خاوەن توانای دەسەڵاتدا لایەنگری هەیە بکەنە قوربانی ڕەئیسی. جێگەی سەرنج ئەوەیە کە دەسەلاتدارانی ڕژیم زیاتر لە ڕابردوو هەستیان بە مەترسیەکان لە سەر داهاتوی خۆیان و دەسەڵاتەکەیان کردوە باس لەوە دەکەن کە ئەم شانۆگەریە تەنیا بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم و دیاری کردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارو دێ نیە بەڵکو وەک ریفراندۆم و موتمانە پێدانی خەل کە بەو دەسەلات.ئاشکرایە هێنانە بەر باسی ریفراندۆم لە لایەن کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە دەرخەری ئەو مەترسیانە زیاتر لە ساڵانی دیکە،هەر لە بەر ئەو مەترسیانە، بە پڕوپاگەندەی درۆ و ژمارەسازی و سەرژمێری بێ بنەما هەوڵ بۆ ژمارەسازی و بەشداری کردنی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردن دەدەن، تا بەڵکو مەرگی دەسەڵات و خۆیان درەنگ بخەن. بێگومان گەلانی ئێران و بە تایبەتی هاونیشتمانانی کوردستان بە بایکوت کردن و تەحریم کردنی شانۆگەری ٢٨ ی جۆزەردان، جارێکی دیکە بە دەنگی نەخیر٠Ž"نا"بە ڕژیمی ئاخوندی ئاخوندی و بایکوتی شانۆگەری هەڵبژاردن، روخانی ئەو دەسەڵاتە دژی ئازادی و دژی دیموکراسی و جینایەتکارە خێراتر بکەن.