پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م UN ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م UN ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
خه‌بات میدیا

خه‌‌‌باتمیدیا: کەسێک لە پەنابەرانی کورد، نیشتەجێی شاری هەولێر،کە لایه‌‌‌نگری سازمانی خه‌‌‌باتە، چه‌‌‌ندین جارسه‌‌‌ردانی نوسینگه‌‌‌ی ڕێکخراوی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان ده‌‌‌کات، له‌‌‌ شاری هه‌‌‌ولێر و داوا دەکات که‌‌‌ بۆ ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌رکردنی مافه‌‌‌کانی و باشترکردنی ژیان و گوزه‌‌‌رانی هاوکاری بکرێت، به‌‌‌ڵام وه‌‌‌ڵامی نادرێته‌‌‌وه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌نجام بە داخەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021 له‌‌‌ پاش سه‌‌‌ردانی باره‌‌‌گای نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان به‌‌‌ بەرپرسانی بارەگاکەی ڕاگەیاندوە، ئەگەر بێت و هاوکاری نەکرێت و داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت، خۆی دەسووتێنێت. یه‌‌‌کێک له‌‌‌و دوو پەنابەرە بە ناوی محەممەد، لەبەردەم چاوی چەند راگەیاندنێک ئاگر له‌‌‌ خۆی به‌‌‌رده‌‌‌داو ئه‌‌‌و ئه‌‌‌ندامه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ش له‌‌‌کاتی کوژانه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاگره‌‌‌که‌‌‌ به ‌شێک له‌‌‌ جه‌‌‌سته‌‌‌ی ده‌‌‌سوتێ.

جێی ئاماژەیە دوای نیوکاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئەمبوڵانسێکی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.


3 ساڵ و 6 مانگ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م UN ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ به‌رده‌م UN ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن