هزاد مەحمودی یەکێک لە پەنابەرانی کوردی نیشتەجێی شاری هەولێر و ئەندامی سازمانی خه‌بات، چه‌ندین جارسه‌ردانی نوسینگه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات،
بێهزاد مەحمودی یەکێک لە پەنابەرانی کوردی نیشتەجێی شاری هەولێر و ئەندامی سازمانی خه‌بات، چه‌ندین جارسه‌ردانی نوسینگه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات، له شاری هه‌ولێر و داوای ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی دەکات، به‌ڵام وه‌ڵامی نادرێته‌وه. بە داخەوە نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 18-5-2021 له پاش سه‌ردانی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به بەرپرسانی بارەگاکەی ڕاگەیاندوە، ئەگەر هاوکاری نەکرێت و داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت، خۆی دەسووتێنێ. بێهزاد مەحمودی ناسراو بە محەممەد، لەبەردەم چەند راگەیاندنێک ئاگر له خۆی به‌رده‌دا.
شاراوە نییە دوخێ پەنابەرانی کوردستانی ئێران، لەهەل ومەرجێکی نالەبار دایە و ئەو جۆرەی کە پێویستە لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاوڕیان لێ نادرێتەوە و حەقی شیاوی خۆیان پێ نادرێ، هه‌ربۆیه‌ش چه‌ندین جار شاهیدی ڕوداوی دڵته‌زێنی له‌و شێوه بووین و پێویسته ناوه‌ند و د‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاری په‌نابه‌ران بکه‌ن و به‌ده‌م ویست و داخوازیه‌کانیانه‌وه بچن و کارئاسانیان بۆ بکه‌ن. به‌مه‌به‌ستی زیاتر پشتیوانی کردنی مافی په‌نابه‌رانی کوردستانی ئێران له‌ناو هه‌رێمی کوردستان دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئاشکرای سازمانی خه‌بات بانگەوازی بەریوەبردنی کۆبونەوەێکی جەماوەری، به‌هاوکاری کومیته‌ی لایەنگرانی هێز و لایەنەکا‌نی دیکه‌ی کوردستانی ئێران، لەبەردەم UN لە رۆژی پینج شەممە 20/5/2021 سەعاتی 10ی سەرلەبەیانی دەکات.ئەو کۆبونەوەیە بە شێوەی هێمنانه ساز ده‌کرێ و داوا لەهەموو کوردیکی بەشەرەفی دانیشتووی هەریمی کوردستان ده‌که‌ین به‌ده‌نگێکی یه‌کگرتوانه به‌شداری بکه‌ن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەستەی بەرێوەبەری کۆمیتەی لایەنگران
18 مەی 2021