خهباتمیدیا: کاک بابهشێخ حوسهینی سکرتێری گشتی سازمانی خهبات، لهسهر خۆسوتاندنی بێهزاد محمودی ئهندامی سازمانی خهبات لهبهردهم ۆێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق نامهیهکی ئاڕاستهی ئانتونیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کردوه.
دهقی پهیامهکه :
بەرێز جەنابی ئانتونیۆ گۆترێش سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان
لە گەڵ سڵاو ڕێز بۆ ئاگاداری بەڕیزتان،لە رۆژی سێ شەممە 18.05.2021 یەکێک لە پەنابەرانی کورد بە ناوی بێهزاد محمودی کە هاوکات لایەنگری سازمانی کوردستانی ئێرانە، لە بەردەم نۆێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق ئاگری لە خۆی بەردا و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی لە ژێر چاوەدێری پزشکیدایەو بە پێ زانیاریەکان و قسەی دوکتورەکان ژیانی لە مەترسیدایە. لە گەڵ دەربڕینی نیگەرانی زۆرم لە خۆسوتاندنی بێهزاد محمودی و هەروەها نیگەرانیم لە هەلومەرجی خراپی تێکڕای پەنابەرانی سیاسی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان،بە بەڕیزتان ڕادەگەێنم کە چەند جار لە کۆبونەوە لە گەڵ بەرپرسانی هەریمی کوردستان و بە دیاری کراوی لە کۆبونەوەم لە گەڵ کاک ئەرسەلان باییز سەرۆکی ڕابردوی پارڵمانی کوردستان، بە وردی لە پێوەند بە ژیان و داهاتوی پەنابەران قسەم کردوەو داواکاریم بۆ باشترکردنی ژیانی پەنابەران پێشکەش کردوە. بە پێویستم زانی بەڕێزتان لە هەلومەرجی خراپی پەنابەرانی ئێرانی نیشتەجێ لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگادار بکەمەوەو داواتان لێ بکەم بە جیددی لە غەم چارەنوس و ژیانی ئەو پەنابەرانەدا بن و بە تایبەتی بەرپرسانی ئیدارەی "یوئێن ئیچ سی ئاڕ" ڕاسپێرن بۆ بە دوادا چوون بۆ کەیسی پەنابەران بە گشتی و کەیسی بێهزاد محمودی.
لە گەڵ ڕێزی بێ پایان
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
19.05.2021