شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئافرەتێک لە گوندێکی بیجاڕی سەربە پارێزگای سنە کۆتایی بە ژیانی هێنا

ئافرەتێک لە گوندێکی بیجاڕی سەربە پارێزگای سنە کۆتایی بە ژیانی هێنا

خەبات مێدیا; بەپێی ئەو زانیارییانە کە بەدەستی خەبات مێدیا گەیشتووە، ڕۆژی هەینی 31ی بانەمەڕ ئافرەتێکی دیکە خۆی کوشتووە. سەمیرا سوار" کچی ئیسماعیل تەمەن 33ساڵ خەڵ

خەبات مێدیا; بەپێی ئەوزانیارییانە کە بەدەستی خەبات مێدیا گەیشتووە، ڕۆژی هەینی 31ی بانەمەڕ ئافرەتێکی دیکە خۆی کوشتووە. سەمیرا سوار" کچی ئیسماعیل تەمەن 33ساڵ خەڵکی گوندی جۆروەنی" سەربەشاری بیجاڕ، لە ڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناوبراو خاوەن کوڕێکی تەمەن 9ساڵ و کەم ئەندام بووە و بەهۆی پشت گوێ خستنی لە لایەن هاوژینەکەی، پەنای بردووە بۆ خۆ کوشتن و بەم جۆرە کۆتایی بە ژیانی هێناوە. بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن و فشارەکانی سەر کۆمەڵگا و هاوکات نەبوونی یاسایەکی مرۆڤانە، ئافرەتان زۆرترین فشاریان لەسەرە و بەم هۆیەوە ڕۆژانە شاهێدی کارەساتی لەم شێوەین.


3 ساڵ و 6 مانگ و 3 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئافرەتێک لە گوندێکی بیجاڕی سەربە پارێزگای سنە کۆتایی بە ژیانی هێنا

ئافرەتێک لە گوندێکی بیجاڕی سەربە پارێزگای سنە کۆتایی بە ژیانی هێنا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن