پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی کاک بێهزادی مەحمودی

ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی کاک بێهزادی مەحمودی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێوەندی هەولێر

 

 به‌‌‌داخ و که‌‌‌سه‌‌‌رێکی زۆره‌‌‌وه‌‌‌ ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نین که‌‌‌ کاک بێهزاد مه‌‌‌حمودی ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە دوای چه‌‌‌ند ڕۆژ‌ به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مەرگ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئه‌‌‌مشه‌‌‌و 23/05/2021 له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ئیمێرجێنسی شاری هه‌‌‌ولێر کۆچی دوایی کرد.

کاک بێهزاد (محەممەد) مه‌‌‌حمودی ڕۆژی سێشەممە 18/5/2021 لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر لە پێناو هاتنە دیی ویستی پەنابەرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خۆی سوتاند کە لە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئێمێرجینسی هەولێر لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوو، بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا و دوا ماڵئاوایی لە هاورێ و هاوڕێبازانی کرد.

دوکتورە بەڕێزەکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی لە هەولێرو هەڤاڵانی لە سازمانی خەبات هەوڵی زۆریاندا بۆ ڕزگار بونی کاک بێهزاد، بەڵام بەداخەوە هەوڵەکان بە هۆی کاریگەری برینەکانی بێ سوود بوو و لە ئەنجامدا ئەو لاوە تێکۆشەرەی نەتەوەکەمان بە جوانەمەرگی و دوور لە زێد و کەس و کاری شەهید بوو. سپاسی هەموو لایەک و بەتایبەتی کارمەندانی نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی دەکەین کە لە ماوەی مانەوەی شەهید بێهزاد لە نەخۆشخانە هاوکاریان کردووین.

 

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێوەندی هەولێر 23/05/2021


3 ساڵ و 5 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی کاک بێهزادی مەحمودی

ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهادەتی کاک بێهزادی مەحمودی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن