شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهادەتی بێهزاد مەحمودی

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهادەتی بێهزاد مەحمودی

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
دۆستان و ئەندامام و پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات!
هێز و لایەنە سیاسیە تێکۆشەرە کوردستانی و ئێرانیەکان!
سازمان و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان!
بەپێی ڕاگەیەندراوی پێوەندی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کاک بێهزاد مەحمودی ئەندام و پێشمەرگەی سازمانی خەبات کە ڕۆژی سێ شەممە 28ی بانەمەڕی 1400ی ک خ، لە بەردەم دەفتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر خۆی سوتاندو بەو کارەی هەموومانی تاساند، لە دوای شەش رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی تایبەت لە شاری هەولێر و بەربەرەکانێ لەگەڵ مەرگ، بەداخەوە سەعات 12ی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە 2/ 3ی جۆزەردانی 1400، گیانی سپارد.
لە کەس شاراوە نیە هۆی ئاوارەیی و دورە ووڵاتی لاوانی کوردو خۆسوتانی کاک بێهزاد، لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران و چەوساندنەوەو سەرکوتی بێ بەزەییانەی خەڵکی کوردستان، کە بەردەوامی ئەو سیاسەتە دژی مرۆڤانەیە، بۆتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران مرۆڤ لە نیشتمان و زێدی خۆیان و ژیانی قورس و حەستەمی ئاوارەیی.
بێگومان لە وەها دۆخێکیشدا تووشی دەیان دەرد و چەرمەسەری و ماڵبەکۆڵی دەبنەوە.
ئەو پەنابەرە سیاسیانەی کورد لە دوای ئاوارەییش بەداخەوە بەردەوام هەڕەشە و مەترسی ڕفاندن و تیرۆریان لەلایەن تاقمە تیرۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندیان لەسەر بووە و ڕژیم مێژوویەکی ڕەشی لە کوشتن و تیرۆر و ڕفاندنی پەنابەرانی سیاسی کورد لە ئوروپا و هەرێمی کوردستان هەیە.
ساڵانێکە تێکۆشەران و بێ نەوایانی کوردی ڕۆژهەڵات، هەرێمی کوردستان بە شوێنی حەوانە وە و ئارام بۆ خۆیان دەزانن و ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەداخەوە لە دوای جێگیربوون لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەرکی پێراگەیشتن لە پەنابەرانە، کەمتەرخەمی زۆری نیشان داوە، ئەوەش وای کردووە پەنابەرانی سیاسی کورد ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دوارۆژی خۆیان نەبینن و لە هەرێمی کوردستان بەبێ ناسنامە و پێناسەی ئەوتۆ کە بتوانن کارەکانی ڕۆژانەو یاسایی و مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بیانگرێتەوە نین، بۆیە تووشی بێ مافی و نادادپەروەریەکی زۆر دەبن و ئەوانەش فشارێکی زۆری ڕۆحی و ڕەوانی بۆ ئەو پەنابەرە سیاسیانەی کورد دروست کردووە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئەو دڵنیاییە بە تێکۆشەران و پەنابەرانی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستان، تورکیە و یۆنان دەدات کە وێڕای ئاستەنگە نێونەتەوەییەکان بەردەوام دەبێ لە پشتیوانی پەنابەرانی سیاسی کورد و دەنگی پەنابەران بە کۆڕ و کۆمەڵی نێونەتەوەیی و ناوەندە بریار بەدەستەکانی وەڵاتان دەگەیەنێ.
بەم شێوەیە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکیەتی ئوروپا و شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ئاوڕێکی جیددی لە پرسی پەنابەرانی سیاسی کوردی کوردستانی ئێران بدەنەوە و ڕێگە نەدەن بە هۆی بریاراتی سیاسیەوە لەوە زیاتر ببنە قوربانی و بێ عەداڵەتیان لەگەڵ بکرێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەفتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، داوای پەنابەرانی سیاسی کوردی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان بدەنەوە بۆ ئەوەی ئەو جیاکاری و هەڵاواردن و کەمتەرخەمیانە کۆتایی پێ بێ و ئەو پەنابەرانەش وەک هەر تاکێکی دیکە مافە ئینسانیەکانیان بۆ لەبەرچاو بگیرێ.
داوا لە پەنابەرانی سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەین شەهید بێهزادی مەحمودی کە بە گیانی خۆی پرسی بێ مافی و نادادپەروەریەکانی بە ڕای گشتی نیشاندا، بکەنە سومبوڵی پەنابەرانی قوربانی بێ ماف و بە ڕێزەوە یادی بەرز ڕابگرن.
درود بۆ گیانی شەهید بێهزاد مەحمودی
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ناوەندی
3ی جۆزەردانی 1400 ی کۆچی خۆری


3 ساڵ و 5 مانگ و 29 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهادەتی بێهزاد مەحمودی

ڕاگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهادەتی بێهزاد مەحمودی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن