خەبات مێدیا: بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی لەسەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ماڵ، دەری دەخات کە نرخی ماڵ لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەچاو مانگی بانەمەڕی ساڵی پێشوو
خەبات مێدیا: بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی لەسەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ماڵ، دەری دەخات کە نرخی ماڵ لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەچاو مانگی بانەمەڕی ساڵی پێشوو (1399) 70لەسەد بەرز بۆتەوە و ژمارەی گرێبەستی ماڵ تا 65 لەسەد دابەزیوە.
نرخی هەر مترێکی چوارگۆشە، 28.8ملیۆن تمەنە، بەڵام لەچاو مانگی خەزەڵوەر 1.8لەسەد دابەزیوە.
ساڵی پێشوو لە مانگی بانەمەڕ، 11هەزار و 310ماڵ لە شاری تاران کڕین وفرۆشتنی پێوە کراوە بەڵام ئەمساڵ (1400) ئەم ژمارەیە گەیشتۆتە دووهەزار و 94 ماڵ.