پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیندراوی ژمارە ١ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم

ڕاگەیندراوی ژمارە ١ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

وەک ئاگاداران جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران شانۆگەری هەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆمار وشۆڕای

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

 خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی!

وەک ئاگاداران جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران شانۆگەری هەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆمار وشۆڕای شارو دێ‌ لە ئێران و کوردستان بەڕێوە دەبا. لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان بە سەر ئێراندا، ٣٦ شانۆگەری جیاجیای هەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی ناوەندو ئورگانەکان و پێکهاتەو شێوەی دەسەڵات لە ماوەی ٤٢ ساڵ حکومەتی ئاخوندەکان بە سەر ئێراندا  بەرێوە چووە کە هیچ کامیان بنەماێکی دیموکراسی و ئازادی تیدا نەبوەو ئەو کەسانەی خۆیان پاڵاوتوە لە مۆرە دیارەکانی دەسەڵات و لە چوارچێوەی فەرمان و بڕیاڕەکانی دەسەلاتی دیکتاتۆردا بوون، کە ئەوانیش لە دوای پاڵاوتە کردن لە لایەن شۆڕای نیگەهبان وکەسانی دەوروبەری خومەینی و خامەنەیی پەسەند کراون بۆ بەشداری لە کی بەرکێ‌ شانۆگەریە گاڵتە جاریەکان. بۆ هەموان رو٠ونە کە هەڵبژاردن لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان هیچ بنەماو پێناسەکانی دیموکراسی لە خۆ ناگرێ‌، لە بەر ئەوەی تەنیا کەسانێک دەتوانن خۆ بۆ شانۆگەریەکان بپاڵیون و ببنە سەرۆک کۆمار،یەکەم دەبێ‌ شیعە بن،دووهەم ئافرەتان ناتوانن خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری بپاڵیون کە نیوەی کۆمەڵگە پێک دێنن، سێهەم کەسێکی کورد و یا لە نەتەوەکانی دیکەی ستەملێکراو لە ئێران ڕێگەی نادرێ‌ بەشداری خۆ پاڵاوتن و کێ‌ بەرکێ‌ کان بکا.کە هەر بە پێ‌ ئەو چەند خاڵەی باس کران هەڵبژاردن هیچ بنەمایەکی قانونی و ئازادیی تێدا نیەو ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان بە مەبەستی شاردنەوەی جینایەت و کوشتاری هاونیشتمانیان و فیڵ و چاوبەستی لە کۆمەڵگەی جیهانی و ناوەندە جیهانیەکانی چاودێری  دیموکڕاسی و ئازادی لە جیهانداو، بۆ بەردەوام بوونی دەسەڵاتی دژی خەڵکی کەڵکیان لێ‌ وەرگرتوە.

شانۆی هەڵبژاردن ئەم دەورەیەش کە بۆدیاری کردنی سەرۆک کۆماری رژیم و دەست نیشانکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارو دێ‌ لە ئێران،لە رۆژی هەینی ٢٨ ی جۆزەردانی ١٤٠ ٠  کۆچی خۆری بەڕێوە دەچێ‌، لە چاو شانۆگەرەکانی ساڵانی ڕابردوو گاڵتە جارانەترەو پێشێلکردنی  بنەماکانی هەڵبژادنی ئازادانەی زیاتر لە ڕابردوو لێ‌ دەردەکەوێ‌، چونکە هەر خودی دەسەلاتداران و مۆرە دیارەکانی ڕژیم وەک:حەسەنی خومەینی نەوەی خومەینی، پاسدار مەحمود ئەحمەدی نژاد سەرۆک کۆماری پێشوی ڕژیم،ئاخوند حەسەنی روحانی سەرۆک کۆماری ئێستای ڕژیم،سادق لاریجانی، دەبیری کۆمەڵی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزام و ئەندامی شوڕای نیگەهبان و دەیان کەس لە مۆرە دیارەکانی ڕژیم ڕەخنەیان لە سیستمی هەڵبژاردن و ڕەد کردنەوەی پاڵێوران لە لایەن شوڕای نیگەهبان گرتوەو داهاتوی دەسەڵاتیان خستۆتە بەرپرسیارو باسیان لە روخان و لە ناوچونی دەسەڵات گرتوە.تەنانەت ئاخوند محەممەد جەواد کرمانی ئەندامی پێشوی مەجلیسی خوبرەگانی قانونی ئەساسی وئەندامی پێشوی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەریی، داوای لە خامنەیی کردوە بە حوکمی حکومەتی، ئاخوند ڕەئیسی بە سەرۆک کۆماری نوێ‌ ڕژیم دیاری بکات.

هەر بە پێ‌ لێدوانەکانی ژمارەیەکی بەرچاو لە کاربەدەستانی خودی ئەو ڕژیمە هەڵبژاردن خەوشدارەو دوورە لە هەموو بنەماکانی قانونی خۆ بەربژێرکردن و هەڵبژاردنی ئازادو دیموکراتیک. هاونیشتمانیانی تێکۆشەر! لە ئێستادا کە تەنانەت ژمارەیەکی بەرچاو لە کاربەدەستانی دەسەڵات باس لە ناڕەوایی و گاڵتەجاری هەڵبژاردن و ناتەبا بوونی لە گەڵ پێوانەو بنەماو قانونەکانی خودی ڕژیمیش دەکەن،بە باشی دەرکەوت کە ئەوەی سازمانی خەبات و هێزە تێکۆشەرەکان وهێزی ئازادیخوازی سەرانسەری ئێران، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو داوای تەحریم و بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنمان دەکردوەو بەردەوام پێداگریمان لە سەر کردۆتەوە کە هەڵبژاردن لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەدا تەنیا بە قازانجی ئاخوندە جەللادەکان و بۆ بەردەوام بوونی حوکمڕانی دیکتاتۆریانە،جارێکی سەلماندی کە خەت و بەرنامەی بایکوت کردنی شانۆی هەڵبژاردن و هەروەها ڕەوتی ڕوخان خوازی و بڕیاری ژیرانەو لۆژیکی ڕدکردنەوەی هەر جۆرە ووتوێژو دانیشتنێک بە هەر بیانوێک ولە هەر چوارچێوەێکدا کارێکی زیانبارە بۆ گەل و نیشتمان و ڕەوتی ئازادیخوازی و دیموکڕاسیخوازی. سازمانی خەبات ی  کوردستانی ئێران بە پێ‌ بەراوردو لێکدانەوەی چەندین ساڵەی لە سەر پێکهاتەی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و دژی کوردو دژی ئینسانی ئاخوندی، هەر جۆرە شانۆکاریەک کە ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە وەڕی بخات بە تەواوی بایکوتی دەکات و داوا لە هاونیشتمانیانی کوردستان و خەڵکی ئێران دەکات شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و هەوەرها شانۆگەری هەڵبژاردنی نۆێنەرانی شارو دێ‌ بایکوت بکەن.

 لە هەمانکاتدا ئەو هەلومەرجە سیاسیەی ئێستاو لێدوانی ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئێستاو کاربەدەستانی ڕابردووی ڕژیمی ئاخوندی لە سەر داهاتووی دەسەڵات و نزیک بوونەوەی لە روخان و لە ناوچوونی یەکجاری، ئەوەمان پێ‌ دەڵێ‌ کە تەنیا بە بایکوت کردن و نەچونە سەر سندوقەکانی دەنگدان ڕق و توڕەیی خۆمان لە ڕژیم دەرنەبڕین بەڵکو زیاتر لە ڕابردوو بێنەمەیدان بۆ کۆتایی هێنان بە تەمەنی ئەو دەسەڵاتە دژی ئینسانی و دژی کوردە.

دروشمی بایکوتی هەڵبژاردن دروشمی تێکڕایی گەلانی ئێرانەو بڕیاڕی روخاندن ولە ناوچونی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە بڕیاری تێکڕایی جەماوەرو هێزە تێکۆشەرە ئازادیخوازەکانی ئیران و کوردستانە.

سەرکەوی خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردو گەلانی ئێران بڕوخێ‌ ڕژیمی نامەشروعی ویلایەتی فەقیە

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی

 شەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠ ٠  ی کۆچی خۆری



3 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی ژمارە ١ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم

ڕاگەیندراوی ژمارە ١ی سازمانی خەبات لە پێوەند بە شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن