پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات لە شەڕی نێوان عەشیرەتی قەڵخانی و عەشیرەتی کویک نیگەرانه‌

سازمانی خەبات لە شەڕی نێوان عەشیرەتی قەڵخانی و عەشیرەتی کویک نیگەرانه‌
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تەشکیلاتی ناوخۆ لە جنوبی کوردستان

بە داخەوە بەهۆی شەڕ لە نێوان عەشیرەتەکانی کوێک و قەڵخانی لە ناوچەی داڵاهۆ، کە لە سەر زەوی و زار ڕویداوە چوار کەس کوژران و دە کەس بریندار بوون. تەشکیلات و ڕێکخستنی ناو

هاونیشتمانیانی بەرێز!

بە داخەوە بەهۆی شەڕ لە نێوان عەشیرەتەکانی کوێک و قەڵخانی لە ناوچەی داڵاهۆ، کە لە سەر زەوی و زار ڕویداوە چوار کەس کوژران و دە کەس بریندار بوون. تەشکیلات و ڕێکخستنی ناوخۆی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە ناوچەی قەڵخانی و کویک و داڵاهۆ، داوا لە ڕیش سپی و سەرۆکی هەردوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک دەکات هەوڵی بە پەلە بدەن بۆ ئاشتی و دوور کەوتنەوە لە توندوو تیژی. هەر لەو چوارچێوەدا پێشوازی لە هەوڵەکانی سەید نەسرەددین حەیدەری ڕێبەری یارسانەکان و ڕیش سپی و کەسایەتیەکانی هەردوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک دەکەین بۆ هەوڵە ئاشیخوازیەکانیان.

بێگومان ڕژیمی ئاخوندی لە هەوڵی تەشەنەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستاندایەو هەر کێشەو ناکۆکیەک لە شارو ناوچەکانی یارسانەکاندا کە دەسەڵاتداران  یارسانەکان بە نەیار خۆیان دەزانن‌، جێگەی دڵخۆشیانە. تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات، لە جنوبی کوردستان و لە ناوچەکانی قەڵخانی و کویک، داوا لە هاونیشتمانیانی بەڕێزی هەر دوو عەشیرەتی  قەڵخانی و کویک دەکات بۆ هێورکردنەوە و کۆتایی هاتنی یەکجاری کێشەکان، هەوڵی بە پەلەو جیددی بدەن.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران تەشکیلاتی ناوخۆ لە جنوبی کوردستان

12ی جۆزەردانی 1400 کۆچی خۆری


3 ساڵ و 5 مانگ و 18 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات لە شەڕی نێوان عەشیرەتی قەڵخانی و عەشیرەتی کویک نیگەرانه‌

سازمانی خەبات لە شەڕی نێوان عەشیرەتی قەڵخانی و عەشیرەتی کویک نیگەرانه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن