پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەترسی مەرگ بە بەرزبوونەوەی چەوری دڵ، چەوری دڵ مەرگی پێش وەخت بە دوای خۆیدا دێنێت.

مەترسی مەرگ بە بەرزبوونەوەی چەوری دڵ، چەوری دڵ مەرگی پێش وەخت بە دوای خۆیدا دێنێت.

خەبات مێدیا: بەپێچەوانەی بیرو بۆچوونەکان کە گوایە کەسانی قەڵەو تووشی چەوری دڵ دەبن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە کەسانی کز ولاوازیش تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. بە ئاماژە بە"H

خەبات مێدیا: بەپێچەوانەی بیرو بۆچوونەکان کە گوایە کەسانی قەڵەو تووشی چەوری دڵ دەبن، ڕاستییەکە ئەوەیە کە کەسانی کز ولاوازیش تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. بە ئاماژە بە"HealthDay News "بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کەلە گۆڤاری کالجی دڵ وهەناوی ئامریکا بڵاوبۆتەوە، چەوری زۆر پ"ریکاردیاڵ" کە دەوری دڵ دەگرێت، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشینی دڵ زۆرتردەکات. بە وتەی لێکۆڵەرانی پزیشکی ئایکان لە مانت ساینای نیۆیۆرک، ئەگەر چی قەڵەوی مەترسی نەخۆشی دڵ دووهێندە دەکات، بەڵام هەبوونی چەوری زیادەی "پریکاردیاڵ"زۆر مەترسیدارترە. ئەم تاقیکردنەوانە بۆ 6هەزار و785هەزار بەشدار بوو کراوەو بەپێی ئەم تاقیکردنەوانە ژنان زۆرتر لە پیاوان تووش نەخۆشی دڵ دەبن بە هۆی چەوری پریکاردن، بەجۆرێک کە هەر1.4ئۆنس چەوری لە بەشی سەرەوە،تا ناوەندی دڵ بوونی هەیە. مەترسی نەخۆشی دڵ لە ژنان 44 لەسەدەو بۆ پیاوان 13 لەسەد بەرز دەبێتەوە. پزیشکان دەڵێن هەبوونی بەرنامە بۆ خواردنی خۆراکی گونجاو، دوری لە سیگار و کونتڕۆڵی فشاری خوین بۆ کونتڕۆڵی چەوری زۆری پریکارد گرنگە. دوکتۆرەکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە بەکار هێنانی میوە و سەوزیجات، دانەوێڵە، خواردنە دەریاییەکان، چەڕەزات و هەروەها خواردنی ژەمە خۆراکییەکان بەبێ بەکار هێنانی گۆشت لە حەفتەدا و هەروەها بەکار هێنانی لانی کەم دووجار خواردنی ماسی لە حەفتەدا کاریگەری باشی هەیە و ئەم ژەمە خواردنانە پێش لە دروستبوونی ئەم شێوە چەوریە دەگرێ.


3 ساڵ و 5 مانگ و 18 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەترسی مەرگ بە بەرزبوونەوەی چەوری دڵ، چەوری دڵ مەرگی پێش وەخت بە دوای خۆیدا دێنێت.

مەترسی مەرگ بە بەرزبوونەوەی چەوری دڵ، چەوری دڵ مەرگی پێش وەخت بە دوای خۆیدا دێنێت.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن