پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شەڕی براکوژی زیانی گەورە بە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد دەگەێنێ‌

شەڕی براکوژی زیانی گەورە بە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد دەگەێنێ‌
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی

 هاونیشتمانیانی بەڕێز!

 تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی!

ڕۆژی شەممە لە نزیک شاری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادانێکی لە ناکاودا شەهید بوون. ئەو ڕوداوە مەترسی سەرهەڵدانی شەڕی کورد لەگەڵ کوردی بە دوای خۆیدا هێناوە. سازمانی خەبات وەک هەمیشە هەر جۆرە کردەوەیەک کە زیان بەقەوارەو دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بگەێنێ‌ بە زیان بۆ تێکرای کوردی دەزانێ‌ و باوەڕی وایە ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دەسەڵات و حکومەتی تورکیە، ئامانجیان دروست بوونی جەنگی نێوان لایەنەکانی کوردستان و لاواز کردنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە، بە تایبەت کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان وەردەدا، هەروەها دەسەڵاتی تورکیە، هێزەسەربازیەکانی  بە قوڵایی ٣٠  کیلۆمیتر هیناوەتە خاکی هەرێمی کوردستان و بە ئاشکرا هەڕەشە لە کورد بە تێکڕاو سەروەری هەرێمی کوردستان دەکات.

بە لە بەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە ناسکەی هەرێمی کوردستانی تێدایەو بە لە بەرچاوگرتنی قازانج و بەرژەوەندیەکانی تیکڕایی، ئێمە داواکارین بۆ کۆتایی هاتن بە ناکۆکی و کێشەکان، ڕێگەی دانوستان و دیالۆگ بگرنەبەر. هەروەها داواکارین هەموو پێکەوە هەوڵ بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان بدەین و رێز لە سەروەری و یاساکانی بگرین و لە هەمان کاتیشدا کارێک بکرێ‌ هێزو لایەنەکانی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان هەست بە ئارامی و دڵنیایی بکەن لەم هەرێمە.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی

 05.06.2021


3 ساڵ و 5 مانگ و 14 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەڕی براکوژی زیانی گەورە بە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد دەگەێنێ‌

شەڕی براکوژی زیانی گەورە بە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد دەگەێنێ‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن