پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

80لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران بەهۆی هەژاری بنەماڵەکانیانەوە کار دەکەن.

80لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران بەهۆی هەژاری بنەماڵەکانیانەوە کار دەکەن.

خەبات مێدیا: بەڕێوەبەری ئەنجومەنی یاریدەدەری کۆمەڵایەتی ئێران، بەڕێوەبردنی نیزامی چەند توێی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ناسینی لەکاتی خۆی منداڵانی کر، ڕێکارگەلێک بۆ

خەبات مێدیا: بەڕێوەبەری ئەنجومەنی یاریدەدەری کۆمەڵایەتی ئێران، بەڕێوەبردنی نیزامی چەند توێی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ناسینی لەکاتی خۆی منداڵانی کر، ڕێکارگەلێک بۆ چارەسەری دۆخی ئەم دەستە لە منداڵان باس کرد و وتی: زیاتر لە 80لەسەدی ئەم منداڵانە بەهۆی هەژاریەوە کار دەکەن و لەگەڵ خانەوادەکانیان پەیوەندیان هەیە، شمارەیەکی بەرچاو لەوانە ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن و بنەماڵەکانیان بێ شوێن و ڕێگان.
حەسەن موسەوی چەلەک باسی لەوە کردووە کە شمارەیەکی دیکەی بەرچاو لەم منداڵانە تووشی نەخۆشی (ئێچ ئای وین) بوون.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە کاتێک منداڵان بۆ کارکردن دەچنە شەقام و کۆڵانەکان، زۆر جار ڕوو بەڕووی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەکان، ئەلکهول و ئازاری جنسی دەبنەوە و ئەم جۆرە هەڕەشانەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر بەرزبوونەوە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای وی، هەیە.
موسەوی چەلەک هەروەها باسی لەوەش کردووە کە کوڕان سێ تا چوار هێندەی کچان وەکوو منداڵانی کار لە شەقام و کۆڵانەکان کار دەکەن.


3 ساڵ و 5 مانگ و 14 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

80لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران بەهۆی هەژاری بنەماڵەکانیانەوە کار دەکەن.

80لەسەدی منداڵانی کار لە ئێران بەهۆی هەژاری بنەماڵەکانیانەوە کار دەکەن.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن