بەپێی ئامارەکان هێڵی هەژاری لە ئێران 30 لە سەد بەرز بۆتەوە و کەسانی ژێر هێڵی هەژاری لەساڵی 92 تا ساڵی 96 گەیشتبووە 15لە سەد، بەڵام لە ساڵی 96 تا 98 بە ڕێژەی 30
خەبات مێدیا: بەپێی ئامارەکان هێڵی هەژاری لە ئێران 30 لە سەد بەرز بۆتەوە و کەسانی ژێر هێڵی هەژاری لەساڵی 92 تا ساڵی 96 گەیشتبووە 15لە سەد، بەڵام لە ساڵی 96 تا 98 بە ڕێژەی 30 لەسەد بەرزبۆتەوە، و هەروەها 23 هەتا 40 لەسەدی کۆمەڵگای ئێران لە ساڵی 97 کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری. هەر لەسەر ئەم بابەتە و بەدیاریکردنی داهاتی مانگانەی 4ملیۆن تمەن، نزیک بە یەک لە سەر سێی خەڵکی ئێران کە دەکاتە 33 لەسەد، لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. شایانی باسە بەشێک لەم ئامارانە پەیوەندی بە نەخۆشی کۆڕۆناوە هەیە، و بەهۆی نەخۆشی کۆڕۆنا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بێکار بوون و لە ساڵی 99 دا یەک ملیۆن کەس لە ئێران بەهۆی هاتنی نەخۆشی کۆڕۆنا کارەکانیان لە دەست داوە.