شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا

خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری"تەمەن ۳µ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان لە گە

خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری"تەمەن ۳µ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان لە گەردەنەی تەتەی هەورامان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بریندار بوو. هەروەها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی یوسف فەرجامی" خەڵکی ئاوایی دیم قشڵاق" بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیە لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ بە توندی بریندار بووە و بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گوازراوەتەوە. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی وەهبی فەتاحی" لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی "شووشمێ"ی سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگاری کرماشان، بەهۆی وێستانی دڵ، گیانی سپارد. هەروەها کوڕی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی ئەشکان فەتاحی" پێشتر لەکاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووری شووشمێ، بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەست داوە.


3 ساڵ و 5 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن