ئانگێلا مێرکل: ئامانجی ئامریکا و ئوروپا کۆنترۆڵکردنی دەوری تێکدەرانەی رژیمە لە ناوچەک
خەباتمێدیا: ئانگێلا مێرکل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، رۆژی شەممە رێکەوتی 27ی رێبەندانی 97، لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی میونخ دا بە ئاماژەکردن بە دەورونەخشی تێکدەرانەی رژیم
خەباتمێدیا: ئانگێلا مێرکل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، رۆژی شەممە رێکەوتی 27ی رێبەندانی 97، لە کۆنفرانسی ئەمنیەتی میونخ دا بە ئاماژەکردن بە دەورونەخشی تێکدەرانەی رژیم لەناوچەکەدا، ووتی: ئامریکاو ئوروپا یەک ئامانجی هاوبەش پەیرەو دەکەن لەخۆرهەڵاتی ناوەراستدا ئەویش کۆنترۆڵکردنی دەورونەخشی کارەساتباری رژیمی ئاخوندیە.
ناوبراو هەروەها لەپێوەند بە چوونەدەرەوەی ئامریکا لە سوریەدا گوتی: چونەدەرەوەی یەکلایەنانەی ئامریکا بەمانای بەربڵاوبونەوەی سنوری نفوزی روسیە و ئێرانە لە سوریەدا.
لەلایەکی دیکەوە مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئامریکا، رۆژی پێنجشەممە 25ی رێبەندان، لەکۆنفرانسی وەرشۆدا رەخنەی لە سیاسەتی وڵاتانی ئاڵمان و فەرانسەو بریتانیا گرت و داوای لێکردن کە لە رێکەوتنی ناوکەیی بێنە دەرەوە.
هەروەها دەڵێت: ئێمە لە کۆنفرانسی وەرشۆدا بریارمانداوە کە بەرەنگاری رژیمی ئاخوندی ببینەوە.