پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێ راگەیشتن بە گەڵاڵە و کردەوە ترۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە کۆبونەوەی فەرمی پارلمانی

پێ راگەیشتن بە گەڵاڵە و کردەوە ترۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە کۆبونەوەی فەرمی پارلمانی

خەباتمێدیا:رۆژی پێنج شەممە ۱٤ی فێوریە گەڵاڵەی ترۆریستی رژیمی ئێران لە خاکی ئوروپا و هەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا لەم پێوەندیە لە پارلمانی ئوروپا لە ئێستراسبۆرگ قسەی


خەباتمێدیا:رۆژی پێنج شەممە ۱٤ی فێوریە گەڵاڵەی ترۆریستی رژیمی ئێران لە خاکی ئوروپا و هەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا لەم پێوەندیە لە پارلمانی ئوروپا لە ئێستراسبۆرگ قسەی لەسەر کرا.
ئەم باسە لەسەر داوای فەرمی ٦۰نوێنەری پارلمانی ئوروپا لە گروپە سیاسیە جیاوازەکان کراوە.
لەم کۆبونەوە کۆمیسێری کۆمیسۆنی ئوروپا لەلایەن یەکیەتی ئوروپا بەشداربوو بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری نوێنەران.
لەم کۆبونەوە یوزو رادوش نوێنەری پارلمانی ئوروپا و وەزیری بەرگری پێشووی کرواسی لە وتارێکدا ووتی :هێرشی ساڵی رابردوو بۆسەر کۆبوونەوەی ئێرانیەکان لە پاریس دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی بلژیک و دانمارک و شوێنەکانی تر ،بە دڵنیاییەوە لە پشتی هەموو ئەمانە دیپلۆمات گەلێک بەشدارن ،کردەوەکانیان لەم ماوەدا زیاتر بۆتەوە و ئێستا ئەوان لە ئالبانی چالاکن وبە هۆی ئەوەی ئەندامانی ئۆپوزیسیون لەوێن ،ئێمە لەبارەی پێوەندی ترۆریزم و هێرشەکانی رژیمی ئێران لەگەڵ ئەوانەی ناڕەزایەتی خۆیان دەرئەبڕن قسە دەکەین .لەم وڵاتە مێدیای ئازاد هیچ بوونێکی نیە ،زۆربەی خەڵکی بێ تاوان دەسبەسەر دەکرێن و زۆر کەس لە سێدارە دەدرێن و بەم هۆکارانە دەبێ پێوەندی یەکیەتی ئوروپا و رژیمی ئێران دووبارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێ.
ژیری پوسپیشل نوێنەری پارلمانی ئوروپا لە کۆماری چێک یەکێکی تر لە وتەبێژانی ئەم کۆبونەوەیە بوو .ناوبراو بە کۆمیسێری کۆمیسۆنی ئوروپای ووت :رژیمی ئاخوندی بۆ من رژیمێکی زاڵمە کە هەوڵدەدات کردەوەکانی خۆی لەدژی خەڵکی ئوروپا زیاتر کاتەوە و ئەمە دڵنیامان دەکاتەوە کە ئەم رژیمە هاوبەشێکی باوەڕپێکراو نیە بۆ یەکیەتی ئوروپا .

 

 

 

 

 

 

 

5 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێ راگەیشتن بە گەڵاڵە و کردەوە ترۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە کۆبونەوەی فەرمی پارلمانی

پێ راگەیشتن بە گەڵاڵە و کردەوە ترۆریستیەکانی رژیمی ئێران لە کۆبونەوەی فەرمی پارلمانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن