خەبات مێدیا: بەپێی سەرژمێریەکان، 63لەسەدی حەشیمەتی ئێران پێکدێت لە کۆمەڵەی کرێکاران، واتە 13ملیۆن کرێکار کە دابینکەری بژێوی 50ملیۆن کەسن.
خەبات مێدیا: بەپێی سەرژمێریەکان، 63لەسەدی حەشیمەتی ئێران پێکدێت لە کۆمەڵەی کرێکاران، واتە 13ملیۆن کرێکار کە دابینکەری بژێوی 50ملیۆن کەسن.
زیاتر لە 90لە سەدی کۆمەڵەی کرێکارانی ئێران تووشی هەژاری بوونەتەوە و بەپێی بڕی ئەو حەقدەستی لەئێستادا هەیە بۆ کرێکاران، و هەروەها ئەم حەجمە لە گرانی کە ئێخەی کرێکارانی گرتووە، چیتر توانای فەراهەم کردنی پێویستیەکانی ڕۆژانەیان نەماوە.
کۆمەڵەی کرێکاران، کە ژمارەیان بە ملیۆنان کەسە، بەلانیکەمەوە 4 هێندە زیاتر لە ژێر هێڵی هەژاریدان لەچاو باقی خەڵکی دیکەی ئەو کۆمەڵگایەدا.
لەم دۆخەدا کە ژیان بۆ کرێکاران زۆر ئەستەم بۆتەوە، ڕژیمی ئاخوندی گەڵاڵەیەکی لەژێرناوی ()دەرکردووە.
ئەم گەڵاڵەیە، زیاد بوونی حەقدەستی کرێکارانی کردووەتە ئامانج و لەو پێوەندەدا دەڵێت کە زیاد بوونی حەقدەستی کرێکاران هیچ ئەنجامێک جگە لە هەڵاوسان و زۆربوونی بێکاری بەدواوە نیە. هەر لەم پڕۆژەیەدا ڕژیم پێشنیارگەلێکی وەکوو بە یاسایی کردنی گرێبەستە کاتیەکان، زیاد بوونی تەمەنی خانەنشینی، گۆڕینی لێکدانەوە بەردەوامەکانی خانەنشینان، نوێکردنەوەی فەرهەنگی مامۆستا- قوتابی، بەکار هێنانی گەنجانی بێکار بەبێ پێدانی لانیکەم حەقدەستێکی کەم.
ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ئەو گەڵاڵەیە بەشێوەیەکی سەیروسەمەر و دوور لە مرۆڤانە ژیانی کرێکارانی کردۆتە ئامانج، بەڵام بەئازارترین و گاریگەرتر ئەوەیە کە مۆرەکانی ڕژیمی ئاخوندی زۆربوونی هەڵاوسان بەهۆکاری زیاد بوونی حەقدەستی کرێکاران دەزانن، بەڵام با سەیر بکەین و بزانین ئەم قسانە هەتا چ ڕێژەیەک بەتاڵ و بێ مانایە.
بەشی حەقدەستی بەرهەمهێنانی شت ومەک لە ئێران نزیکەی 5لە سەدە، یانی ئەگەر نرخی بەرهەمهێنانی یەک شت 100دۆلاربێت، لە ئێران 5دۆلار حەقدەستی کرێکارەکەیە، لە حاڵێکدا ئەم ڕێژەیە لە دونیادا 70لە سەدە و پەیوەندی بە ئامریکاوە هەیە، ئوستوڕ٠اڵیا 67لەسەدە و لە وەڵاتانی پێشکەوتووی خاوەن پیشەسازی زیاتر لە 50لەسەدە، وتەنانەت لە وڵاتانی دراوسێی ئێران بەشی حەقدەست لە بەرهەم هێنان لە نێوان 25بۆ 30لە سەدە.
بەڵام مۆرەکانی ڕژیمی ئاخوندی زۆر بەئاشکرا و بێ شەرمانە دەڵێن زیادکردنی حەقدەست دەبێتە هۆی هەڵاوسان، لە حاڵێکدا کە ڕۆژانە ئەم وڵاتە هەزاران ملیارد دۆلار پاشەکەوتی دەبێت و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی هەڵاوسان، و سەرانی ڕژیم دان بەوەدا دەنێن کە ئەو پاشەکەوتەش لە ژێر دەستی ئەو 4_ 5کەسەدایە کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە. کورت هێنانی بودجە بۆ ساڵی 1400 هەتا 400ملیارد تمەن پێش بینی کراوە، کە ئەمەش دایکی کێشە ئابووریەکان و هۆکاری سەرەکی هەڵاوسانە. بەڵام ئاخوندە ئینگلیسیەکان لە دوای 40ساڵ ئێستا بیریان هاتۆتەوە کە پڕۆژەی تاچر، کۆپی بکەن، ئەو پڕۆژەیەی کە لەژێرناوی (بارهێنانی گەنجەکان) لە بریتانیا جێبەجێ کرا و بەردەوامی نەبوو.
ڕژیمی ئاخوندی سەرەڕای ئەو هەموو گرفت و نەهامەتیەی کە بۆ کرێکارانی خوڵقاندووە، زۆر بێ شەرمانە داوایان لێ دەکات کە دەنگ بدەن، بەڵام بێگومان دەنگی کرێکاران ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندیە.