خه‌باتمیدیا: سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠ ٠ ی هه‌تاوی نمایشی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم بۆ سەرکۆماری و شۆرای گوند و
خه‌باتمیدیا: سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠ ٠ ی هه‌تاوی نمایشی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم بۆ سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکان له کوردستان و ئێران لە ٧٠ هەزار بنکەی دەنگدان ده‌ستی پێ‌کرد. له هه‌موو ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان خه‌ڵکانێکی زۆر که‌م ده‌بینرێن، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ناوه‌ندی ده‌نگدان ته‌نها داروده‌سته و کارمه‌ندانی ناوه‌نده‌کانی ڕژیم ده‌بینرێن. به‌پێێ هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی خه‌باتمیدیا، له سه‌رجه‌م شاره‌کان ناوه‌نده‌کان به چۆڵی ده‌بینرێن. به‌تایبه‌ت له شاره‌کانی کوردستانی ئێران. خەڵک بە هێز و یەکگرتووییەوە مەشرووعیەت نادەنەوە بە ڕژیمی ئاخوندی.
ئه‌م بایکۆته به‌رینه سه‌رانی ڕژیمی تووشی شۆک کردوه، خه‌ڵک به ئاشکرا ڕوبه‌ڕووی دژی ئه‌م شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌ن و له هه‌ندێک شوێن ده‌زگای ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستی کردوه به گرتن ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵک له‌وانه له پارێزگای گه‌یلان تاکو ئێستا ٢٧ نه‌فه‌ر ڕاپێچی زیندان کراون...
بایکۆتی به‌رینی خه‌ڵک و چۆڵی بنکه‌کانی ده‌نگدان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی توشی ترس و نیگه‌رانیه‌کی زۆر کردوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕازیکردنی خه‌ڵک ده‌ستی کردوه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره کۆنه‌کانی خۆی. ناوه‌ندی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڕیارێکی پیشووتری خۆی ڕەد کردۆتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەش کە ناسنامەکەیان وێنەی پێوە نییە هەر دەتوانن بەشداری بکەن. ئەمەش دوای ئەو بڕیارە دێتە ئاراوە کە ڕایانگەیاندبوو تەنیا کەسانێک دەتوانن بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بن کە خاوەن ناسنامەی وێنەدارن. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا خامنه‌یی ئاخوند ڕایگه‌یاند که ژنان به‌بێ بوونی پیاوه‌کانیان ده‌توانن بێن ده‌نگ بده‌ن.
له تازه‌ترین هه‌واڵدا ڕوون بۆته‌وه که ڕژیم پوڵ به‌و که‌سانه ده‌دات که وه‌ک چاو‌دێر له‌ده‌وری سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌مێننه‌وه. کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سەندووقەکانى دەنگدان هەڵدەگرن و دەیانبەنە بەردەرگاى ماڵان تا دەنگ کۆ بکەنەوە، به‌و شێوه‌ش خه‌ڵک به هانایانه‌وه ناچن.
بایکۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم له کوردستان
بەپێی سەرچاوەکانی خەباتمێدیا شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژیم لە شارەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو لەلایەن خەڵکەوە بایکوت کرا. ٠Š٠”ەوە لە کاتێکدایە سەرچاوەکانی رژیم رایانگەیاندبوو ٧٦ لەسەدی دانیشتوانی پارێزگای کوردستان دەتوانن بەشداری لە دەنگداندا بکەن. خەڵک لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و ناچنە سەر سەندوقەکانى دەنگدان.لەم چوارچێوەیەدا و بەپێی دوایین زانیارییەکان ڕێژیم وەخۆ کەوتووە و هێندێک رێکاری گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بەشداری نەکردنی خەڵک زۆر بەرچاو نەکەوێتØ› بۆنموونە ئەو شوێنانەی کە بۆ دانانی سندووق و دەنگدان دیاری کرابوون کەم کراونەتەوە، بە تەلەفوون پێوەندی بە خەڵکەوە دەکرێت و وادەی دانی پارەیان پێدەدرێ لە ئەگەری بەشداری کردن، بەکرێگیراوان و بەرژەوەندیخوازانیان بە جلوبەرگی کوردییەوە هێناوەتە شوێنی دەنگدانەکان، لە ڕێگای هێندێک کەسی خۆفروش و بەکرێگیراوەوە هەڕەشە لە خەڵک دەکریت، هێندێک لە خەڵکی خۆفرۆش لە شوێنێک کۆ دەکرێنەوە و وێنە و فیلمیان لێهەدەگرنەوە بۆ بڵاوکردنەوە تا وا پیشان بدەن کە سەر سندوقەکانی دەنگدان قەرەباڵغە و بەشداری زۆر کراوە و هەروەها لە دیمەنە بڵاوکراوەکانی دەنگوڕەنگی ڕێژیم هەوڵ دراوە لە تەسویر و وێنەی هەڵبژاردنەکانی پێشووتر و سەفی وەرگرتنی ماددە خۆراکییەکانی وەک مریشک و ڕۆن کەڵک وەربگیرێ کە لە مانگەکانی ڕابردوودا گیراون.
شاری بانه
سەرچاوە خەبەریەکانی خەباتمیدیا لە شاری بانە رایانگەیاند لە رۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردان هاوکات لەگەڵ بەرێوەچوونی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شۆرای شار و دێکانی رژیم خەڵکی شاری بانە بە زۆری روویان لە دەرەوەی شار و سەیرانگاکان کردووە و بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژیم بە شێوەیەکی باش و سەرکەوتوو بەرێوەچووە. هەر بەپێی ٠Š٠”ەو سەرچاوە کە هەتا سەعات چواری عەسری هەینی بەدواداچوونی بۆ بنکەکانی دەنگدان دەکرد رایگەیاند دەورووبەری بنکەکانی دەنگدان بە هێزی سەربازی و ٠Š٠”ەمنیەتی تەندراوە و ناو بنکەکان بەتەواوی چۆڵە. هەر لە بانە هەواڵنێری خەباتمێدیا رایگەیاند لە پێوەند بەو بەناو هەڵبژاردنە خەڵک لە شاری بانە زۆربەی بێنێر و پۆستەرە تەبلیغاتیەکانیان دڕاندووەو ٠Š٠”اشکرا و لە کۆر و کۆمەڵە گشتیەکاندا دەڵێن بەشداری لەو شانۆگەریەدا عەیب و شەرمە.
شاری بۆکان
خەباتمیدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بۆکانەوە، بنکەکانی شانۆی دەنگدان لەو شارە بە تەواوی چۆڵ بوو. هەواڵنێری خەباتمیدیا بەدواداچوونی بۆ زیاتر لە 10 بنکەی شانۆی دەنگدانی لەو شارەدا کردوە رایگەیاند وێڕای هەوڵی زۆری پاڵیوراوانی شۆراکان بۆ راکێشانی خەڵک بەڵام بنکەکان هەتا سەعات چواری ئێوارێ یان بەتەواوی چۆڵ یان تاک و تروکێک سەردانیان کردووە. خەڵکی بۆکان شاری ئەدەب و هونەر ئەو جاریش بە بایکوت شکستێکی گەورەیان بە شانۆی هەڵبژاردنی رژیم دا.
شاری سه‌قز
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەقز، وێڕای هەوڵی رژیم بە کارهێنانی فێڵ و تە٠Žلەکەی زۆر بۆ راکێشانی خەڵک بۆ سەر سەندوقەکانی بەناو هەڵبژاردان بەڵام خەڵک چاوکراوە و بێزار لە ستەم و رژیمی گەندەڵکاری ئاخوندی رۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردان یان لە ماڵەکانیان مانەوە یان روویان لە سەیرانگا و شوێنە تەفریحیەکان کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵنێرانی خەباتمیدیا، ئەوانەی کاندیدن بۆ شۆراکان تەلەفوون بۆ خزمەکانیان دەکەن کە بچن و دەنگیان بۆ بدەن بەڵام دیسان بەدەمیانەوە ناچن و بە پاساوی جیاجیا رەتیان دەکەنەوە. بەپێی هەواڵ لە گەرەکەکانی تەپی ماڵان، بلوار، شاناز، سیلۆ، کەریماوا، قەرەچیاوە، حەماڵاوای سەروو و خواروو، تازاوا، فەرهەنگیان و دێهاتەکانی دەورووبەری سەقز مەدرەسە و بنکەکانی بێهداشت بۆ شانۆی دەنگدان تەرخان کراوە، بەڵام شاهیدان باس لە ئەوە دەکەن تا سەعات 5ی ئێوارێ ژمارەیەکی زۆر کەمی کەسانی نزیک لە دامودەزگاکانی رژیم و مۆرە دیارەکانی بەشداریان کردووە و باقی خەڵکی بەشەرەفی شاری سەقز بایکوتی رژیمیان هەڵبژارد و نایەیکی بەهێزیان بەو دەسەڵاتە وتەوە.
شاری سنه
خەباتمیدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنە، بایکوتی شانۆی هەڵبژاردن لەو شارە سەرکەوتوو بووە. سەرچاوەکانی تایبەت بە خەباتمیدیا رایانگەیاند 28ی جۆزەردان بۆ سنەییەکان رۆژی رەتکردنەوەی تێکڕای پێکهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی بوو. بەپێی ئەو هەواڵە لە گەرەکەکانی سێڕای شەریفاوا، ساحێلی،قەتارچیان، فەیزاوا، شەقامی جامی، سێڕای شێخان و زۆرێک لەو مەدرسە و بنکانەی بۆ شانۆی دەنگدانی سەرۆک کۆماری و شۆرای شار و دێ تەرخان کرابوو بە تەواوی چۆڵ بووە.
شاری مه‌هاباد
خەباتمیدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەهاباد، ئەمرۆ مەهاباد بە تەواوی تەحتیل بووە نەک هەر لە بنکەکانی شانۆی دەنگدان بەڵکوو لە شەقامەکانی ئەو شارەیش تاک و ترووک خەڵک دەبندرێن. بەپێی سەرچاوەکانی خەباتمیدیا ئەورۆ هەینی ٢٨ی جۆزەردان لە شاری مەهاباد لە گەڕەکەکانی باغی شایەگان، بەری شیلانان، ئەسحابی سپی، ئەرمەنیان، خانەقا، سێ ئاشان، شارەکی فەجر، تەپەی قازی، کانی مام قەنبەران، مەحمودکان، مەجبورئاوا، مکوریان، چوار رای ئازادی، دەباغیان و زۆرێکی دیکە لە مەیدان و شەقامە سەرەکیەکانی شار هاتووچۆ زۆر کەم بووە و خەڵکی شاری پێشەوا و کەڵە پیاوای خەبات و ئەدەبی کوردی بە بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژیم نایەکی قاییمیان بە تێکڕای دەسەڵاتی ئاخوندان گوت.
شاری کرماشان
خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان لە شاری کرماشان، هاوشێوەی شارە کوردستانیەکانی دیکە بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژیم سەرکەوت و هەڵبژاردنی کرماشانیەکان رەتکردنەوەی رژیمی ئاخوندانە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمرۆ هاووڵاتیانی کرماشان بە مانەوە لە ماڵەکانیان و بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی رژیمی ئاخوندی مەشروعیەتیان بەو دەسەڵاتە نەدا و بۆ هەموو لایەکیان سەلماند کرماشان سەنگەر و مەتەرێزی بەرەورووبوونەوەی رژیمی دواکەوتووی ئاخوندیە. بەپێی هەواڵ لە گەرەکەکانی بیست و دووی بەهمەن، حافزیە، برق، باخی نێ، دەوڵەت ئاباد، فەرهەنگیان فازی یەک، مەسیری نەوت، وەکیل ئاباد، جەعفەر ئاباد، ئاریاشار، بێعسەت، ئیلاهیە، شارەکی رەساڵەت، موعەلیم، ئازادگان، دانشگای رازی و علوم پزشکی، پەردیس، موتەخەسەسین و زۆربەی گەرەکەکانی ئەو شارە بنکەکانی شانۆی هەڵبژاردن تیایدا چۆڵ بووە و خەڵک پاڵەوانی کرماشان سەلماندیان کە تەنیا هەڵبژاردنیان بایکوت و نەمانی رژیمی ئێرانە.
ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وام نوێ دەکرێتەوە...