سپاس و پێزانینتان پێشکەش دەکەین لە بەرانبەر نەبەزی و بڕیاری نیشتمانپەروەرانەتان.
هاونیشتمانیانی بەرێز!
سپاس و پێزانینتان پێشکەش دەکەین لە بەرانبەر نەبەزی و بڕیاری نیشتمانپەروەرانەتان.
ئێوە جارێکی دیکە بە بایکۆتی به‌رینی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم، ناڕەوا بوونی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی و ڕەوادار بوونی ویست و ئامانجەکانی مافەکانی گەلی کوردتان سەلماندەوە.
هەروەها جێگەی خۆشی و شادیە کە تێکڕای گەلانی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان هاوکات و پێکەوە، شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕژیم بۆ سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکانی ئێران کە له ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠ ٠ ی هەتاوی به‌ڕێوه چوو ،بایکۆت کرد.
هه‌روه‌ک چاوه‌ڕواندەکرا، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بایکۆت کرد و ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانی ڕژیم له سه‌رتاسه‌ری ئێران به چۆڵی بینران، ته‌نانه‌ت له هێندێک ناوه‌ندی ده‌نگدان ته‌نها داروده‌سته و کارمه‌ندانی ناوه‌نده‌کانی ڕژیم ده‌بینران و به‌کرێگیراوانی ڕژیمیش شه‌رمه‌زار و ڕسوا کران. ئه‌م بایکۆته به‌رینه‌ی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، سه‌رانی ڕژیمی توشی ترس و نیگه‌رانیه‌کی زۆر کرد بە تایبەت کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا به فێڵ و پلانی داڕێژراوی خۆیان هه‌وڵێکی زۆریان دا بۆ هێنانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگ دان، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
به‌تایبه‌ت له شاره‌کانی کوردستانی ئێران. خەڵک بە هێز و یەکگرتووییەوە ئه‌م شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌یان بایکۆت کرد و سه‌لماندیان کە ئاخوندان و دەسەڵاتەکەیان نامەشروعەو مه‌رگ و شکستی ئه‌م ڕژیمه ده‌بێ بێتەدیی، و له کوردستانه‌وه چەخماخەی ڕاپەڕینی سەرانسەری سه‌رهه‌ڵبدات و خه‌ڵکی کوردستان وەک هەمیشە له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشان دەبن له پێناو ڕزگارکردنی خه‌ڵکی ئێران له دەست زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه.
لە ڕۆژی هەینی و لە کاتی بەڕێوەچونی شانۆی هەڵبژاردن، خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به بایکۆت کردنی هەمەلایەنە، بە ڕوونی په‌یام و بڕیاڕی ڕوخان و له‌ناوچوونی ئه‌م ڕژیمه‌یان بۆ هه‌موو لایه‌ک و دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر گەیاند. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه له گه‌لانی ئێران و به‌ره‌ی ئازادیخوازان و ئۆپۆزیسیۆنی دژی ڕژیم به گشتی و کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه پیرۆزە لە بنه‌ماڵه و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی ڕێگه‌ی ئازادی.
دڵنیابن خه‌ڵکی ئێران و کوردستان بە یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی،له هه‌وڵ و خه‌باتیان تا ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و گه‌یشتن به‌ماف و ئازادیه‌کان تێدەکۆشن و بە دامەزرانی حکومەتێکی دیموکراتیک و پارڵمانی لە ئێران مافەکانیان دەستەبەر دەبێ .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
29ی جۆزەردانی 1400 کۆچی خۆری