پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێبووردنی نێونەتەوەیی: ئیبراهیمی ڕەئیسی بەهۆی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەبێ دادگایی بکری

لێبووردنی نێونەتەوەیی: ئیبراهیمی ڕەئیسی بەهۆی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەبێ دادگایی بکری

خەبات مێدیا: لێبووردنی نێونەتەوەیی دەڵێت: ئیبراهیمی ڕەئیسی ئەوکاتەی بەرپرسی دەزگای دادوەری ڕژیم بووە، بەرپرسی سەرکوتی لەڕادەبەدەری مافی مرۆڤ لە ئێران بووە، سەرک

خەبات مێدیا: لێبووردنی نێونەتەوەیی دەڵێت: ئیبراهیمی ڕەئیسی ئەوکاتەی بەرپرسی دەزگای دادوەری ڕژیم بووە، بەرپرسی سەرکوتی لەڕادەبەدەری مافی مرۆڤ لە ئێران بووە، سەرکوتێک کە گیرانی سەدان کەس لە خۆپیشاندەران و دژبەران و کەسانێک کە بیروباوەڕی جیاواز، پارێزەرانی مافی مرۆڤ وکەمینەکانی بەدوواوە بووە.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی زۆرترین دەنگی ئیبراهیمی ڕەئیسی، ئەگنێس کالارما" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا ووتی: گەیشتنی ئیبراهیمی ڕەئیسی بە پلەی سەرۆک کۆمارییەتی، ئاکامی پڕۆسەی هەڵبژاردنێکە کە ئافرەتان، کەمینە ئایینییەکان، بیروباوەڕە جیاواەکان مافی خۆپاڵاوتنیان نەبووە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: لەجیاتی دادگایی کردنی ئیبراهیمی ڕەئیسی بەهۆی تاوانگەلێکی وەکوو: کوشتن، بێسەروشوێنکردن و شکەنجە... کەچی کراوەتە سەرۆک کۆمار...
بە پێی کۆمەڵێک بەڵگەو لەوانەش فایلی دەنگی تۆمارکراو لەلایەن حوسەین عەلی مونتەزەری، جێگری ڕێبەری لە دەیەی 60ی هەتاوی، باس لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شاندی مەرگ دەکات کە ئیبراهیمی ڕەئیسی وەک یەکێک لە تاوانبارە سەرەکییەکانی کوشتنی بەکۆمەڵی بەندکراوانی سیاسی لە هاوینی ساڵی 1367ی هەتاوی ناوی هاتووە.


3 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێبووردنی نێونەتەوەیی: ئیبراهیمی ڕەئیسی بەهۆی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەبێ دادگایی بکری

لێبووردنی نێونەتەوەیی: ئیبراهیمی ڕەئیسی بەهۆی تاوان لەدژی مرۆڤایەتی دەبێ دادگایی بکری



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن