خەبات مێدیا: هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس، ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان، هاوکات لەگەڵ شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی ڕژیم، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: تەنها کاندیدی هەڵبژێردراو ئیبراهی
خەبات مێدیا: هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس، ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان، هاوکات لەگەڵ شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی ڕژیم، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: تەنها کاندیدی هەڵبژێردراو ئیبراهیم ڕەئیسیە کە توندڕەوترین بەرپرسی وەزارەتی دادوەری ڕژیمی ئێرانە و لەلایەن خودی ویلایەتی فەقیە پشتیوانی لێ دەکرێت، و وا دەردەکەوێت کە لەڕاستیدا ڕەئیسی براوەی هەڵبژاردنەکانە. ناوبراو لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی وەک بەرپرسی وەزارەتی دادوەری ڕژیم بینراوە و لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە پەسەند نەبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە یەکێک بووە لە گەورە مرۆڤ کوژانی جیهان، و هەروەها بەهۆی دەورو نەقشی لە کۆمەڵکوژی ساڵی 1988 لە ئێران، کەوتۆتە بەر ڕەخنە و هێرشی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
لەلایەکی ترەوە ڕەئیسی لەلایەن دەوڵەتی ئامریکاوە خراوەتە لیستی گەمارۆکانەوە، و ئەگەر ناوبراو لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت، ئەوە دەبێتە یەکەم سەرۆک کۆمار کە خرابێتە لیستی گەمارۆکانەوە.