شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیبراهیمی ڕەئیسی پێویستە تەشویق بکرێم!

ئیبراهیمی ڕەئیسی پێویستە تەشویق بکرێم!

خەبات مێدیا: ئیبراهیم ڕەئیسی، لە یەکەم هەڵوێستیدا و پاش وەرگرتنی پلەی سەرۆک کۆماری لە ڕژیمی ئاخوندی دا دەڵێت کە پێویستە لەپێوەند بە قەتڵی عامی ساڵی 67، تەشویق و

خەبات مێدیا: ئیبراهیم ڕەئیسی، لە یەکەم هەڵوێستیدا و پاش وەرگرتنی پلەی سەرۆک کۆماری لە ڕژیمی ئاخوندی دا دەڵێت کە پێویستە لەپێوەند بە قەتڵی عامی ساڵی 67، تەشویق و ڕێزی لێ بگیرێ.
‌ناوبراو لە یەکەم کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی خۆی پاش گەیشتن بە پلەی سەرۆک کۆماری، لە لایەن هەواڵنێرێکی ئەلجەزیرەوە ،لەپێوەند بە دەورو نەقشی لە سێدارەکانی ساڵی 67، بوونی لە لیستی گەمارۆکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ، و داوای دادگایی کردنی لە لایەن هەندێک دامەزراوەی مافی مرۆڤی، پرسیاری لێ کرا.
ناوبراویش بە بێ ئاماژە بە دەورونەقشی لە سێدارەکانی ساڵی 1367وتی: وەکوو پارێزەرێک، هەمیشە پارێزەری مافی خەڵک بووە، و بابەتی مافی مرۆڤ هەمیشە لە ئەولەویەتی کارەکانی دا بووە و پێویستە کە تەشویق بکرێ.
ڕەئیسی زیاتر لە چواردەیەیە لەکاتی هاتنەسەرکاری ڕژیمی ئاخوندی، لە پلەو پایەی جیاواز لە دەزگای دادوەری، هەموو جۆرەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی وەکوو سێدارە، دەرکردنی حوکمی زیندانیکردن، شکەنجە و قرتاندنی دەست تا سەرکوت و پاساوهێنانەوە بۆ سەرکوت و پێشێلکردنی مافی ئافرەتان و بەهاییەکان و باقی کەمینەکانی لە کارنامەی کاری خۆیدا هەیە.
ڕەئیسی بەهۆی ڕۆڵی سەرەکی لە کوشتنی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی ساڵی 1367لە تاران بەناوی ئایەتوڵڵا کۆمەڵکوژ" ناوبانگی دەرکردووە.


3 ساڵ و 5 مانگ و 1 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیبراهیمی ڕەئیسی پێویستە تەشویق بکرێم!

ئیبراهیمی ڕەئیسی پێویستە تەشویق بکرێم!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن