شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی 8 هاووڵاتی کورد لە ماوەی یەک حەوتوویی ڕابردوودا

گیرانی 8 هاووڵاتی کورد لە ماوەی یەک حەوتوویی ڕابردوودا

خەبات مێدیا: لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە کوردستان، نزیکەی هەشت هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە گیراون.

خەبات مێدیا: لەماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لە کوردستان، نزیکەی هەشت هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیمەوە گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدەری هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە 3ی پووشپەڕی 1400، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا هێرشیان کردۆتە سەر گوندی عولیان" سەر بە ناوچەی دەشت بیل"ی شاری شنۆ و دوو هاووڵاتی بەناوی هاشم خۆران" و مێهران سلێمانپوور"یان بەبێ هۆکار گرتووە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە یەکی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتی بەناوی مێهرداد ئەحمەدی لالەئابادی خەڵکی کرماشان، و هیممەت ڕەحمانی خەڵکی مەهاباد، لەشاری بانە گیراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی چوارشەممە 2ی پووشپەڕ هاووڵاتییەک بەناوی موحسین عەزیزی" گیراوە و پاش یەک ڕۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 31ی جۆزەردان، لوقمان عەزیزی زیندانی سیاسی پێشوو جارێکی دیکە گیراوەتەوە، هەروەها و ڕۆژی یەکشەممە نەجیب دەریایی خەڵکی شاری شنۆ تەمەن 28ساڵ گیراوەو پاش دوو ڕۆژ ئازاد کراوە.
هەروەها ڕەحمان کەریمی" ڕۆژی شەممە 29ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئینزامیەکانی ر٠Žژیمەوە گیراوە و گوازراوەتەوە بۆ شاری ورمێ.


3 ساڵ و 4 مانگ و 29 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی 8 هاووڵاتی کورد لە ماوەی یەک حەوتوویی ڕابردوودا

گیرانی 8 هاووڵاتی کورد لە ماوەی یەک حەوتوویی ڕابردوودا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن