خەبات مێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان، شەپۆلێکی بەهێز و بەرین لە مانگرتنی سەراسەری لە نێوخۆی ئێران لەلایەن کرێکارانی پیشەی پترۆشیمی، نەوت و گاز، لە شارە ج
خەبات مێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان، شەپۆلێکی بەهێز و بەرین لە مانگرتنی سەراسەری لە نێوخۆی ئێران لەلایەن کرێکارانی پیشەی پترۆشیمی، نەوت و گاز، لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، وەکوو پارێزگای خوزستان، بووشەهر، هورموزگان، تاران، ئیسفەهان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا،کرمان و ئیلام دەستی پێ کردووە. لەدرێژەی ئەم ناڕەزایەتیانە ڕۆژی سێشەممە ٨ی پووشپەڕ، کرێکارانی گرێبەستی لە پاڵاوگەکانی پترۆشیمی و وێستگەکان، و هەروەها کرێکارانی کارگەی نیرووی شاری ئەندیمەشک و خاوەن کامیۆنەکانی پاڵاوگەی نەوتی ئیسفەهان بە هەڵمەتی "بیست دە" و مانگرتنی سەراسەری پەیوەست بوون. کەمپەینی "بیست دە ١٤٠ ٠ " بریتییە لە بەرزبوونەوەی حەقدەست لەبەرانبەر بیست ڕۆژی کاری و مافی وەرگرتنی دە ڕۆژ پشوودان بۆ هەر کرێکارێک... تا ئێستە زیاتر لە ٦٠ کۆمپانیا لە ٨ پارێزگا، لەم مانگرتنانە بەشدار بوون. هۆی ناڕەزایەتی کرێکاران لە ئێرانی بندەستی ڕژیمی ئاخوندی دەگەرێتەوە بۆ چەندین هۆکار وەک نەبوونی ئەمنییەتی کاری، کەمی حەقدەستی کرێکاری، دۆخی نالەباری شوێنی کار لەگرنگترینی ئەم هۆکارانەن. لە یەکەم ڕۆژی هاوینی ساڵی ١٤٠ ٠ زیاتر لە ٧٠ ٠ کرێکاری گرێبەستی لە کار دەرکراون و ژیانێکی پڕ لەڕەنج و مەینەتییان هەیە.
شۆڕای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی گرێبەستی، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوێک باسی لە بەرفراوان بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئەگەری وڵامنەدانەوە بۆ خواستەکانیان دەکات. تائێستا زیاتر لە ٢٣٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، وهک چالاکانی کرێکاری لە شاری سنە ، ڕێکخراوی سنفی مامۆستایان، سەندیکای جیهانی ئینداستریال، سەندیکای شیرکەتی واحیدی تاران، شۆرای خانەنشینانی ئێران، خوێندکارانی پێشڕەوی زانکۆی ئیسفەهان و چەندین ڕێکخراوی کرێکاری لە وڵاتانی جیاواز وەک فەڕانسە، بەڕازیل، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پاکستان، ئەلجەزایر، تورکیە و ئەندۆنێزی، پشتیوانیان لەم مانگرتنانە کردووه.