یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوهەڵوێست بوونی ئامریکا و ئینگلیس و فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت لە دژی ڕژیمی ئێران

هاوهەڵوێست بوونی ئامریکا و ئینگلیس و فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت لە دژی ڕژیمی ئێران

خەبات مێدیا:لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەت کە ڕۆژی چوارشەممە 9ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو، جفری دوو لورانتیس" نوێنەری ئامریکا، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی2231


خەبات مێدیا:لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەت کە ڕۆژی چوارشەممە 9ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو، جفری دوو لورانتیس" نوێنەری ئامریکا، ڕژیمی ئێرانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی2231 مەحکووم کرد و وتی: ڕژیمی ئێران بەردەوام بەڵێنەکانی سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231 پێشێل دەکات، و ئێمە لەگەڵ سێ وڵاتی ئورووپایی و ئیسراییل سەبارەت بە چالاکییەکانی مووشەکی بالستیکی ڕژیمی ئێران هاوڕاین. ناو براو لە درێژەدا وتی: ڕژیمی ئێران لە ئاژاوەگێڕییەکانی بەردەوامەو هەروەها پێچەوانەی بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت لە بەرزکردنەوەی ڕادەی پاڵاوتنی ئۆرانیۆم بەردەوامە. نیکۆڵاس دوریویە" نوێنەری فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت، لەسەر بابەتی وتووێژەکانی ڤییەن و نیگەرانییەکانی فەڕانسە لەپەیوەند بە پێشێلکردنی بەڵێنە ئەتۆمییەکانی ڕژیم وتی: ئەم پڕۆسەیە ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت هەربۆیە بە تێپەڕبوونی کات، قازانجەکانی گەڕانەوەی ڕژیم بۆئەم ڕێکەوتنە وەکوو پێشتر نابێت. باربارا ڤودوارد" نوێنەری ئینگلیس لە وتەکانی خۆیدا، مووشەکی بالستیکی ڕژیمی ئێران بە چەکی کۆمەڵکوژی پێناسە کرد.











































 

































 





















 






























 

































3 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوهەڵوێست بوونی ئامریکا و ئینگلیس و فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت لە دژی ڕژیمی ئێران

هاوهەڵوێست بوونی ئامریکا و ئینگلیس و فەڕانسە لە شۆرای ئەمنییەت لە دژی ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن